كۆنفرانسی مهڵبهندهكانی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان
باکووری کوردستان
- بۆ لێسەندنەوەی مافی پارێزبەندی لەبارەی 18 پەرلەمانتاری
هەدەپەهەدەپە 21 دۆسیە ئامادەکران و بۆ پەرلەمانی تورکیا نێردران.
[2]
- لەو هاوسەرۆکی شاروانیانەی لە 6ی کانونی یەکەمدا لە
وانوان لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان دەستبەسەر کرابوون کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە هاوسەرۆکی شارەوانی بێگری یلماز شالان، هاوسەرۆکی شارەوانی قەلقەلێ دیلان ئۆرەنجی و یاقوب ئالماچ بریاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو، هاوسەرۆکی شارەوانی ئەلباک ئەرکان ئاجار و هاوسەرۆکی شارەوانی بێگرێ لەیلا بالکان بە مەرجی چاودێریی دادگا، ئازاد کران.
[2]
- هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش کە ئێستا لە گرتووخانەیە دەڵێت، دەمێکە نەخۆشە و گرفتی تەندروستی هەیە، هێشتا نەخۆشییەکەیشی دەستنیشاننەکراوە.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی یادگار ئیسماعیلی خەڵکی گوندی زڵێی
بانەبانە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا.
[8]
- لە رێوڕەسمێکی تایبەت لە زانکۆی کوردستان لە شاری
سنەسنە، بە سەرپەرشتی د. رەحمەت سادقی، سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبوونی مامۆستا و خوێندکاران، بڕوانامەی رێزلێنان بەخشیرایە هەڵمەت عاسی حوسێن، مامۆستای زانکۆی
گەرمیانگەرمیان لە هەرێمی کوردستان.
[5]
- چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی سابیر قادری تەمەن 43 ساڵ و خەڵکی دێولان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
[8]
باشووری کوردستان
- لە سەعات 8ی بەیانی ئەمڕۆوە کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرتاسەری باشووری کوردستان و ئێڕاق دەستیپێکرد.
[1]
- دوای زیاتر لە چوار مانگ لە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس
زوبێر برادۆستیزوبێر برادۆستی لە لایەن ئاساییشی
دهۆکدهۆکەوە، ئازاد کرا.
[2]
- بەمەبەستی ئیدانەکردنی ئەو دەستدرێژیەی کرایە سەر خێزانێکی
هەڵەبجەهەڵەبجەیی لە شاری
ورمێورمێ و دەربڕینی هاوخەمی بۆیان، بەئامادەبوونی کەسوکارەکەیان فەرمانبەرانی شارەوانی هەڵەبجە بۆ ماوەی کاتژمێرێک کارەکانیان راگرت. هێمن باقی یەک لە ئەندامانی ئەو خێزانە بووە و کارمەندی شارەوانیی هەڵەبجەیە.
[3]
- لە ناو بنکەی پۆلیسی
کفریکفری پۆلیسێک تەقە لە برایەک و براژنی خۆی دەکات و هەردووکیان دەکوژێت.
[4]
پێنجوێن.. بەشێک لە هاووڵاتیان گردبوونەوە
- بەیانی ئەمڕۆ، دژی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی بەشێک لە هاووڵاتیانی شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێن گردبوونەوە و رێگەی سەرەکی هاتوچۆیان داخست.
[1]
- شێخ
سدیق عەبدولعەزیزسدیق عەبدولعەزیز رابەری پێشووی
بزووتنەوەی ئیسلامیبزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان لە شاری
سلێمانیسلێمانی کۆچی دواییکرد.
[4]
- دادگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ناتوانن هیچ کاتێک دیاری بکەن بۆ کۆتایی هاتنی دۆسیەکەی
سێوان قادرسێوان قادر و سێ منداڵەکەی، بەڵام هەموو لایەک دڵنیا دەکەنەوە دادگا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بڕیار دەدات و هیچ لایەنگرییەکی پێوە دیار نابێت.
[3]
- سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم لە کۆتایی هەفتەی بەڕەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا رایگەیاند: لەساڵی 2014 وە تا ئێستا قەبارەی گەندەڵی 423 ملیار دیناری تێپەڕاندووە و توانیومانە له و رێژەیەدا بڕی 17 ملیار و 790 ملیۆن دینار بۆ حکومەت بگەڕێنینەوە و بڕی 2 ملیار و 770 ملیۆن دیناریش دەستی بەسەرداگیراوە.
[3]
- گرێبەستی خزمەتگوزاری راوێژکاری بۆ پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی
هەولێرهەولێر واژۆکرا و بەگوتەی پارێزگاری هەولێر، یەکێک لەگرفتە گەورەکانی شارەکە چارەسەر دەکات.
[5]
- ئەمشەو لە رێگەی سێ گوللە هاوەنەوە گوندی تۆپزاوای کاکەیی لە سنوری
داقوقداقوق موشەک باران کرا، هاوەنەکان بەر چەند ماڵێک کەوتون و زیانی مادی زۆری لێکەوتوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
[3]
- دانیشتوانی گوندی دەکە لە سنووری
خانەقینخانەقین داوا دەکەن، هێزە ئەمنییەکان سەر و ماڵیان لە مەترسییەکانی چەکدارانی
داعشداعش بپارێزن، هەروەها دەڵێن: خەریکە داعش وەک سەرەتای دروستبوونی دەبێتەوە بە هێزێکی مەترسیدار لە سنووری شارۆچکەی خانەقین و پارێزگای دیالە، ئەمەش وایکردووە تا ئێستا 25 گوندی کوردنشین ماڵەکانیان بەتەواوی چۆل بکەن.
[6]
- ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30ی سەرلەبەیانی، لەبارەگای ڕێکخراوی ژیانەوەی گەنجان، سمینارێک بە بەشداری 150 خوێندکاری زانکۆ، سەبارەت بە کێشەکانی ژن لەلایەن ڕۆزە تاتانی چالاکوان و ڕۆژنامەنووس، بەڕێوەچوو.
[7]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی تەل وەرد و شاروچکەی زڕگانی
سەرێکانیسەرێکانی تۆپباران دەکەن.
[2]
- خوێندکار و مامۆستایانی
عەفرینعەفرین و شەهبا بە رێپێوان و راگەیەنراوەکانیان لە بەرامبەر بارەگای سەربازانی رووسیا لە شەهبا کۆمەڵکوژی تەل رەفعەتیان شەرمەزار کرد کە لە ئەنجامیدا 10 کەس شەهید بوون کە 8 کەسیان منداڵ بوون.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆکی تورکیا،
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، دەستمان کردووە بە نیشتەجێکردنی یەک ملیۆن کەس لە ناوچەکانی سەری کانی و
گرێ سپیگرێ سپی باکووری سووریا.
[6]
- دوای ئەنجامدانی چەند هێرشێک بۆ سەر چەند بارەگایەکی لە عێراق لە رۆژانی رابردوودا، ئەمڕۆ ئەمریکا 500 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕەوانەی عێراق کرد و لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار جێگیرکردن.
[7]
- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق داوای لە هاووڵاتییەکانی کرد سەردانی عێراق نەکەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئەو داواکارییە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
[3]
- ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتەکەیان ئەمڕۆ بانگهێشتی باڵیۆزی هەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و کەنەدای کردووە و ناڕەزایەتی خۆیانیان لەبارەی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق پێ راگەیاندووە.
[6]