$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری شاری مێردین بڕیاری قەدەخەکردنی چالاکی و گردبوونەوەی لە شارەکەو ناوچەکانی دەوروبەری درێژ کردەوە.[3]
- دانیشتنی دادگاییکردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# و #فیگەن یوکسەکداغ# بێ ئەوەی پارێزەرەکانیان لێ ئاگادار بکرێنەوە، بەڕێوە چوو، لە دانیشتنی دادگاشدا، =KTML_Mark_Begin==KTML_Bold=سەلاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند: ❞لە کاتێکدا کە بکوژ ئازاد دەکرێت من داوای ئازادبوون ناکەم❝=KTML_End==KTML_Mark_End=.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوکانی کاوە ساڵحی و حەمزە عەزیزی، خەڵکی #جوانڕۆ#، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374864/0019.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئازاد خوسرەوی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئازاد خوسرەوی=KTML_ImageCaption_End=
- شەوی ڕابردوو، #ئاکۆ جەلیلیان#، نووسەر، زمانزان و فۆلکلۆرناسی بەتوانای کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو نووسەرە کوردە و پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە. هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی ئەم نووسەرە کوردەیان دەسبەسەر و هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو ناڕوونە.[2][5]
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی ئازاد خوسرەوی کوڕی عوسمان و خەڵکی گوندی نێی #مەریوان#، لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان، بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا و فەرهاد خوسرەوی کە برایەتی لەو ڕووداوەدا ون بووە. لەو ڕووداوەدا، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی حوسێن کەرەمی بەسەختی تووشی سەرمابردوویی بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە. بە وتەی شایەتحاڵەکان، چەند کۆڵبەرێکی دیکە لەو ڕووداوەدا بێسەروشوێنن و گەڕان بە دوای کۆڵبەرانی ونبوو درێژەی هەیە.[2]
$باشووری کوردستان$
- سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی #هەڵەبجە# ئاشکرایکرد، ئەنجامی ئەو پشکنینانە گەڕاونەتەوە کە بۆ منداڵێکی ونبووی هەڵەبجە بەناوی خەلیل محەمەد ساڵح ئەنجامدرابوو، دەرکەوتووە کە لە%100 منداڵی ونبووی هەڵەبجەیە و خەڵکی شارەدێی #بیارە#یە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374864/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 16-12-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374864/0012.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەنجومەنی ناوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دوایین کۆبوونەوەی خۆی بەرلە بەستنی کونگرەی چوارەمی یەکێتی بەست و تاوتوێ ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی کرد.[4]
- بەهۆی ئەو تەمومژەی شەوی ڕابردوو #هەولێر#ی گرتەوە و بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگیرا.[4]
- بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پلە باڵاکان و پێداچوونەوە بە یاسای چاکسازی گردبوونەوەیەک لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.[5]
- #پەرلەمانی کوردستان# لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا پڕۆژە یاسای ڕیکلامی بازرگانی پەسەند کرد.[4]
- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی 100 مەتری #سلێمانی# لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانە و لەداهاتوویەکی نزیکدا بەئەنجام دەگات.[1]
- ڕێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی هەولێر بەڕێوەچوو. خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بە شانۆکار نەهرۆ محەممەد لە شاری سلێمانی بەخشرا، هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بە خانمە شانۆکاری مەغریبی ڕەشیدە بەخشرا. خەڵاتی باشترین دەرهێنەری شانۆیی بە ئیدریس شەوکەت لە شاری #چەمچەماڵ# بەخشرا، هەروەها خەڵاتی باشترین چارەسەری درامی بە محەممەد جەمیل لە شانۆگەری شەرەف بەخشرا، دواین خەڵاتیش خەڵاتی باشترین بەرهەم بوو، کە بە سینان عەزاوی لە بەغدا بەخشرا.[6]
- دەستەی دەستپێشخەری بۆ کۆنفرانسی یەکێتی نەتەوەیی، لە لایەن کۆمەڵێک چالاکوان و نووسەر و کەسایەتییەوە بە خستنەڕووی نەخشە ڕێگایەک ڕاگەیەندرا، بڕیارە لە باشوری کوردستان بەشێوازی جیاواز کار بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بکات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبونەوە ئەنجامدەدات.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- جەنەڕاڵ مەزڵوم #کۆبانێ# فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (#هەسەدە#) لە تویتێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دوایین هەڵوێستی خۆیانی سەبارەت بە چەکدارە زیندانیکراوەکانی #داعش# ئاشکراکردو ڕایگەیاندووە، گومانی تێدانییە کێشەی 12 هەزار چەکداری دەستگیرکراو لای ئێمە چارەسەر ناکرێت، ئەگەر لە جنێڤ و لەسەر مێزی گفتوگۆی #نەتەوە یەکگرتووەکان# بڕیار لەسەر چارەنووسیان نەدرێت لەچوارچێوەی چارەسەرە سیاسیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا.[4]
- هەزاران خوێندکار و مامۆستا لە کۆبانێ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕاپۆرتێکی دیکەی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لە خۆپیشاندانەکاندا 304 کەس کوژراون.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374864/0016.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە گاڵتەوگەپەکانی ئەمڕۆ: 16-12-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە گاڵتەوگەپەکانی ئەمڕۆ: 16-12-2019=KTML_ImageCaption_End=
- تادێت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا زیاد دەبێت و کەشتییەکی جەنگی و مووشەک هاوێژی ئەمریکا گەیشتووەتە دەریای ڕەش.[5]
- شانەی ڕاگیاندنی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاند، لە هێرشێکی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە 5 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران.[6]
- سەرۆکی سووریا، بەشار ئەسەد، ڕایگەیاند، تورکیا تێوەگلاوە لە فرۆشتنی نایاساییانەی نەوتی سووریا.[6]
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#ی سەرۆک کۆماری تورکیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە یەکەمین لوتکەی جیهانی پەنابەران کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە جنێڤ بەڕێوە دەچێت، سەردانی جنێڤی کرد، بەڵام لە لایەن هیچ بەرپرسێکی سویسراوە پێشوازی لێنەکرا.[3]
- همایون عەباسی سەرنووسەری گۆڤاری ژیلوان لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا.[5]