باکووری کوردستان
- لە شاری
وانوانی باکووری کوردستان قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندان کە سێ ساڵە بەردەوامە، 15 ڕۆژی تر درێژ کرایەوە.
[2]
-
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتی ئاکپارتی تاوانبارترین دەسەڵاتی کۆماری تورکیایە و بۆ بەردەوامیدان بە دەسەڵاتەکەی، سەرجەم زیندانییە سیاسییەکان وەک بارمتە بەکاردەهێنێت. دەمیرتاش دووپاتیشدەکاتەوە،
ئەردۆغانئەردۆغان بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکردووە و ئەگەر تاهەتایەش لە زیندان بمێنێتەوە، داوای ئازادکردن لە ئەردۆغان ناکات.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
ئەحمەد شاهد
- هاووڵاتییەکی
ئیلامئیلامی بە ناوی ئەحمەد شاهد کوڕی ڕەزا، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا و نابێ چالاکیی میدیایی هەبێت. دادگای ئینقلابی ئیلام، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، ئەو حوکمەی بەسەر ئەو هاووڵاتییە کوردەدا سەپاندووە.
[6]
- سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فەرامەرز فەتاح نژاد کوڕی فەتاح، شاپوور حەبیبی کوڕی عیسا و فەرزین ڕۆستەمی کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی ئەویهەنگی سەر بە
سنەسنە، لە دەماوەند لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
[6]
باشووری کوردستان
- لەمڕۆوە تا 04-01-2020 پشووی فەڕمییە لە باشووری کوردستان.
[1]
- پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دە بازنە کۆتایی هاتووە و لە چوار بازنەی دیکەش دەست بەجیاکردنەوەی دەنگەکان کراوە.
[5]
-
دەزگای خێرخوازی بارزانیدەزگای خێرخوازی بارزانی بە هاوکاری ڕێکخراوی ئێڵ دی ئێسی ئەمەریکی پڕۆژەیەکی تەندروستی ڕادەگەیەنن بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان. لە قۆناغی یەکەمیشدا پێداوستی پزیشکی دەگەیەننە نەخۆشخانەکانی
هەریرهەریر و
باسرمەباسرمە و
دارەشەکراندارەشەکران و پڕۆژەکە بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام دەبێت.
[4]
- بە پێی زانیاریەکان، کاتژمێر 12:00 هێرشێکی قوڕس بە چەکی قورسەوە بەرامبەر گوندەکانی
گرێ سپیگرێ سپی ئەنجامدراوە. داگیرکەران گوندەکانی شۆربە نیسک و بیرکەتی گرێ سپییان تۆپباران کرد.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- لە شاری فلۆرانس 'Rîseûp4 Rojava' دەستی بە کەمپینی بایکۆتکردنی کەلوپەل و خواردەمەنی تورکیا کرد. لە کۆڵانە قەڵەباڵخەکانی فلۆرانس پانکارت و بلاوکراوە بڵاوکرانەوە و بانگەوازی بۆ خەڵکی ئیتاڵیا کرا، بانکی یونیکرێدی، کۆمپانیای چەکی لێئۆناردۆ و کۆماپانیای چۆکۆلاتەی تورکی بایکۆت بکەن. پانکارتی نا بۆ شەڕ، لەم سەری ساڵەدا فەریرۆ بایکۆت بکەن' لە ناو کۆڵانەکان هەڵواسرا.
[2]
- شەوی ڕابوردوو، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە دیوانیە بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران بارەگاکانی حیزبی دەعوه و ڕەوتی حیکمه و عەسائیبی ئەهلی حەق و ڕێکخراوی بەدریان سووتاند.
[3]