هێزی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی سوپای ئەمەریکا ڕۆلێکی سەرەکییان هەبووە لە پاراستن و هاوکاریکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، هەر لە ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕینەوە لە ساڵی 1991، تا ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 و تێکشکاندنی گرووپی تیرۆرستی #داعش# لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، هەر لەم پێناوەشدا شانبەشانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانییان داوە و بەرگرییان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
نابێت ڕۆڵ و خەباتی هاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمەریکا، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت. هەرێمی کوردستان ڕێز و پێزانینی بۆ هێزی هاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا دووبارە دەکاتەوە و خەبات و قوربانیدانیان بەرز ڕادەگرێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
#21-10-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,246 جار هاتیە دیتن