הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,538
תמונות 106,566
ספרים 19,267
קבצים הקשורים 97,105
Video 1,385
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ئەنجامنامەی 19مین کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان
קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجامنامەی 19مین کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیا...

ئەنجامنامەی 19مین کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیا...
کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەش بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان، ڕۆژی یەکشەمە، 3-11-2019 نۆزدەمین کۆبوونەوەی لە ناوەندی کەنەکە لە برۆکسل سازکرد.
لەسەرەتای کۆبوونەوەدا بە پێی ڕۆژەڤ وتووێژێکی چڕو پڕ لەسەر دۆخی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوایین ڕووداوو گۆڕانکارییەکان، ڕۆڵی هێزە جیهانیەکان لە ناوچەکەدا کرا.
دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژەڤی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوو. بە تایبەتی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، تاوانی شەڕ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی کە سوپای تورکیا و هاوکارەکانی پەیڕەوی ئەکەن، تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکان بوون. لەو بارەیەوە ڕۆڵ و هەڵوێستی هێزە جیهانییەکان، هێزە هەرێمییەکان و هەڵوێستی ڕای گشتیی نێونەتەوەیی بە بەرفراوانی تاووتوێ کران. لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەولەتی توکیادا، خاوەندارێتی گەلی کوردستان و هێزە کوردستانییەکان وەک هەنگاوێکی گەورەی یەکێتی نەتەوەیی نرخێندرا و ڕێزی لێگیرا. هەروەها پەیوەندی نێوان پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژاوای کوردستان بە چڕوپڕی باسکرا. لەو ڕووەوە هەوڵدانی ک ن ک بۆ لێکنزیکردنەوەی سەرجەم لایەنەکانی ڕۆژاوای کوردستان بەرز نرخێندرا، پشتگیریی کراو داواکرا بەردەوام بێت. بە ئامانجی بەهێزکردنی پشتگیریکردنی ناونەتەوەیی دژی هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر ڕۆژاوا، هەروەها بە مەبەستی پاراستنی دەستکەوکانی ڕۆژاوا، بڕیاردرا کار و چالاکییە دیپلۆماسییەکان بەردەوام بن. چاوپێکەوتن لەگەڵ حکومەت و دەوڵەتان و دەزگا جۆراوجۆرە نێودەوڵەتیەکان بکرێت.
لەسەر باشووری کوردستان و عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی بەغدا، بە تایبەتیش ڕووداوەکانی ناوچە دابڕاوەکان، هەوڵدان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە. لەسەر دۆخی ئاڵۆزی عێرا ق و دەنگۆی گۆڕینی دەستوور و پێگەی فیدرڵیی هەرێمی کوردستان، بە قووڵی وتووێژ کرا. هەمانکات بۆ خاوەندارێتی لە کوردستانیان و دەستکەوتەکانی ئەو شوێنانە، هەروەها داگیرکاریی تورکیا لە باشووری کوردستان، وتووێژی جدی و گرنگ کرا. ڕەوشی شەنگال بە تایبەتی هاتە بەر باس. لەو بارەیەوە کۆبوونەوە بڕیاری دا بە هەموو شێوەیەک خاوەندارێتی لە خەڵکی ئێزدی بکات. هەوڵدان بۆ پێکهێنانی پێگەیەکی خۆسەر لە شەنگاڵ کەوتە ناو پلانسازی کۆبوونەوەکە.
دۆخی ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێرانیش بەشێکی تری وتووێژەکان بوو. بەتایبەتیش دۆخی زیندانیان و لە سێدارەدان و هێرش بۆسەر #کۆڵبەر#ان و قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئێران. هەروەها قەیرانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکاو کاریگەریی لەسەر دۆخی ناوچەکە و کوردستان تەوەرێکی سەرەکیی دی بوو لە باس و وتووێژەکاندا.
لەسەر دۆخی باکوری کوردستان، هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر خەڵک و دەستکەوتەکان، بەتەیبەتیش دەستبەسەراگرتنی شارەوانی شارە کوردییەکان، بە فروانی نرخێندران. لەو بارەیەوە لەچوارچێوەی پلانسایی کۆبوونەوەدا، بڕیا لەسەر چەندین چاوپێکەوتنی دیپلۆماسی درا.
کۆبوونەوە هەڵوێستی خۆی لەم خالانەی خوارەوەدا کۆکردەوە:
1. دەوڵەتی تورکیا، نەیاری سەرەکیی خەڵکی کوردستانە، لە سەرانسەری کوردستاندا لە هێرشدایە. سەرکێشی داگیرکاریی لە هەموو ناوچەکەدا ئەکات. لە سەر ئاستی جیهانیش لە دژی کوردان لە هەوڵدانی سیاسی و دیپلۆماسیی بێوچاندایە. لە دوای جەرابلوس و #عەفرین#، پەلاماری جزیرەی دا و #گرێ سپی# و #سەرێکانی# داگیر کرد. ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش داگیرکاریی زیاتر ئەکات. ئەو داگیرکارییانە نەک تەنیا هەر لە ڕۆژاوایە، لە ناوچەی خواکورک، لە باشیک (بەعشیقە)، لە شەنگاڵ و #کەرکووک# و گەلێک ناوچەی تریش درێژەی هەیە. ئامانجی دەولەتی تورکیا لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی کوردستانیانە. کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەش داوا لە هەموو هێز و بزاڤە کوردستانییەکان ئەکا دژ بە داگیرکاریی ڕاوەستن و خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی بن.
2. کۆبوونەوە سڵاو لە بەرخۆدانی هێزەکانی #قەسەدە# ئەکات، کە قارەمانانە لەبەردەم هێرشەکانی سوپای تورکیادا وەستاون. بەڕێزەوە پشتگیرییان ئەکات. هەروەها لە کەسێتی شەهیدانی ئەم قۆناغەدا، هەموو شەهیدانی کوردستان,هەموو ئەوانەی گیانی خۆیان کردە قوربانی بۆ دۆزی کوردستان، بەڕێز و شکۆوە بەبیر دێنێتەوە.
3. کۆبوونەوە هەڵوێستی گەلی کوردستان لە دژی داگیرکاریی وەک بناغەی یەکێتی نەتەوەیی ئەنرخێنێت. بەتابەتی سڵاو لە هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵاو بەرهەمی تورکیا ئەکات کە لە باشووری کوردستانەوە دەستیپێکردووەو پەرەی سەندووە. لەو بارەیەوە داواو لە هەموو خەڵکی کوردستان و دۆستانی کورد ئەکات لە هەموو قوژبنێکی دنیادا بایکۆتی بەرهەم و توریزیمی تورکیا بکەن.
4. کۆبوونەوە یەکڕیزی نێو ماڵی کورد زۆر بە گرنگ ئەزانێ. پشتگیریی هەموو هەوڵێک لەو بوارەدا ئەکات. ک ن ک داوا لە پارت و ڕێکخراوەکانی ڕۆژاوای کوردستان ئەکات پێکەوە لە ئاستی ڕۆژاوادا فۆرمێکی پێکەوە کارکردن پێکبێنن.
5. پێویستە ڕۆژاواو هەموو باکوری سوریا بپارێزرێت. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە چەترێکی پاراستنی نێونەتەوەیی بۆ ڕۆژاوا درووستبکرێت. بۆ ڕێگرتن لە هێرشەکانی تورکیا و دەستتێوردانی نەیاران، پێویستە بۆ پێکهێنانی هەرێمێکی دژە فڕین کارو خەبات چڕتر بکرێتەوە. هەروەها پێویستە هێزەکانی تورکیا لە هەموو ڕۆژاوای کوردستان بچنە دەرەوە. خەڵک بگەڕینەوە جێ و ڕێی خۆیان. هێزێکی ناونەتەوەیی بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سنوورەکان جێگیر بکرێن. ئەم داخوازیانە لە هەموو کارە دیپلۆماسییەکانی ئێمەدا داخوازیی سەرەکیی ئەبن.
6. بۆ نووسینی دەستوری بنەڕەتی سوریا، کۆمیتەیەک لە شاری جنێڤ پێکهاتووە. بەڵام تا ئێستا بەڕیوەبەرێتی باکوری سوریا بانگهێشت نەکراوە. هەر هەوڵیک لەو چوارچێوەیەدا بێ بەشداریی کورد و پێکهاتەکانی باکوری سوریا سەرناگرێت و ئەنجامەکانیشی پەسەند ناکرێت.
7. بۆئەوەی هەڵوێستی ناونەتەوەیی لە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا لە سەر ڕۆژاوا بەهێزتر بکرێت، بڕیار درا زنجیرەیەک چاوپێکەوتنی دیپلۆماسی و سەردانی شاند بۆ ولاتانی جۆراوجۆر و دەزگا نێونەتەوەییەکان ڕێکبخرێت. بۆ هەمان مەبەست نامە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بنێردرێت.
8. دەولەتی تورکیا لە باکوری کوردستان هێرش ئەکاتە سەر هەموو دەستکەوت و بەهاکانی ئێمە. لە لایەکەوە هێزە چەکدارەکانی بەردەوام هێرش ئەکەنە سەر خەڵک و جەنگاوەرانی ئازادیی. لەلایەکی ترەوە دەست بەسەر شارەوانییە کوردییەکاندا ئەگرێت. لە لایەکی تریشەوە پۆل پۆل چالاکوان و سیاسەتمەدارە کوردەکان زیندانیی ئەکات. بۆ ئەوەی لە ئاستی ناونەتەوەییدا ئەم دۆخە زیاتر ڕوون و ئاشکرابێت و هەلوێستێکی جدیی لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاریانەی توکیادا بگیرێت، زنجیرەیەک چاوپێکەوتن لەگەڵ سیاسەتمەداو کاربەدەستان و ڕای گشتیی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ڕێکبخرێت.
9. دەولەتی تورکیا هەموو سیاسەتوان و ڕێکخراوە کوردییەکان وەک تێرۆریست ئەناسێنێ و هێرش ئەکاتە سەریان. لیستی تیرۆر لە ئەمەریکا و ئەوروپا ڕەوایەتی بەم هێرشانەی تورکیا ئەدات و ناڕەواییەکە بەرامبەر بە هەموو کورد.ئەو لیستەیە بە پێی بەرژەوەندی ولاتان و بڕیارێکی سیاسی، لەسەر بنەمایەکی نایاسایی و نادادپەروەر ڕێکخراوە. پێویستە ئەو لیستەیە لە هەموو کارو چالاکییە دیپلۆماسییەکاندا بێتە بەرباس و وەک کارێکی نایاسایی و نادادپەروەر پیشان بدریت.
10. گوشار و هێرشە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەتی ئێران لەسەر گەلی کورد بەردەوامن. ڕۆژانە زیندانیانی سیاسیی لە سێدارە ئەدرێن و کۆڵبەران ئەکوژرێن. سیاسەتی سەرکوتکردن و تواندنەوە بێ پسانەوە پەیڕەو ئەکرێت. ئێمە هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی ئێران بە توندی شەرمەزار ئەکەین. پشتگیریی خۆمان بۆ گەل و هێزە خەباتکارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕائەگەیەنین
11. لەو بارەیەوە جارێکی دی داوا لە هەموو پارت و ڕێکخراوە ڕۆژهەڵاتییەکان ئەکەین ناکۆکییەکانی خۆیان بنێنە لاوەو یەکێتییەکی کاری ناوخۆیی پێکبێنن. هەمانکات داوا لە هەموو گەلی کوردستان ئەکەین پشتگیریی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن.
12. ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان لە ژێر هەڕەشەدان. لە زۆر شوێن هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکان ئەدرێت، خەڵک کۆچبەر و ئاوارە ئەکرێن. ئێمە حکومەتی ئێراق ئاگادار ئەکەینەوە کە دەست لە هەڵوێستی بە عەرەب کردن و گۆڕینی دیموگرافیای کەرکووک و ناوچەکانی مادەی 140 هەڵگرێت. چیتر لەو بارەیەوە پەیڕەوی سیاسەتی بەعسیەکان نەکات. پێویستە ئاوارەکان بگەڕینرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و قەرەبووی زیانەکانیان بکرێتەوە.
13. عێراق لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە. ڕۆژبەرۆژ خۆپیشاندانەکان فراوانتر ئەبن. هەندێک جوڵەی شۆڤێنیست فرسەت لەو دۆخە ئەبینن و هەڵئەدەن دەستور بە شێوەیەکی نادیموکراتیک بگۆڕن. ماف و دەستکەوتەکانی کوردان تیایدا لاواز بکەن. ئەو دۆخەو ئەو خواستە بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت.
14. داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردان لە باشووری کوردستان سات لەدوای سات لە زیادبووندایە. پێویستە هەرچی زووتر ئەو هێزانەی تورکیا لە خاکی هەرێم بچنە دەرەوە.
15. بۆ ئەوەی تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە فەرمییەیتی نێودەوڵەتیدا وەک جینۆساید بناسرێت، پشتگیریی کەیسی ئێزدییەکان ئەکەین. هەروەها پێویستە هەموو هێزە کوردستانییەکان دژی هەر جۆرە هێرشێک بۆسەر شەنگاڵ ڕاوەستن و شەنگاڵ بپارێزن. هەوڵبدرێن ئاوەدانکردنەوەی شەنگاڵ بکەوێتە بواری پراکتیکەوەو ئاوارەکان بگەڕێنەوە جێ و ماڵی خۆیان. پێویستە ناسنامەی شەنگاڵ بپارێزرێت، دیمۆگرافیای شەنگاڵ نەگۆڕێت. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە شەنگاڵ خۆی خۆی بەڕێوەببات.
16. دەروازەی نێوان شەنگاڵ و ڕۆژاوای کوردستان بۆ خەڵکی شەنگاڵ زۆر گرنگە. کۆبوونەوە داوا لە حکومەتی عێراق ئەکات ئەو دەرگایە بە کراوەیی بمێنێت و دانەخرێت.
17. ئێمە جارێکی تر پشتگیریی خۆمان بۆ هەموو مافەکانی گەلی ئاسوری-سریانی-کلدانی دووپات ئەکەینەوە. ئەوان خەڵکی ڕەسەنی ئەو هەرێمەن. پێویستە مافە ئیتنیکی و کلتوری و سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەوان لەسەر ئەو خاکە دەستەبەر بکرێن و بپارێزرێن و ئاوارەکانیان بگەڕینەوە جێگاورێگای خۆیان.
18. پێویستە هەموو پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان لەسەر بنەمای پرەنسیپە دیموکراسییەکان خۆیان ڕێکبخەن. ڕێز لەیەکتر بگرن و لە کاری دیپلۆماسیدا هێڵی سووری بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بپارێزن.
19. ئێمە وەک کۆمیتە بانگی هەموو پارت و ڕێکخستنە کوردستانییەکان ئەکەین بەشداری کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەش ببن و بەیەکەوە کاری دیپلۆماسی بکەین.
لە کۆتایی کۆبوونەوەدا زانیاریی لەسە ئەو کارو خەباتە نێونەتەوەییانە درا کە لە بواری دیپلۆماسییدا لەوەرزی ڕابردوودا کرابوون. کارەکان نرخێندران. دواتر لەسەر شێوازی ڕێکخستنی کۆمیتە و پێکهێنانی کۆمیتەی هاوشێوە لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان وتووێژ کرا و بڕیای درووستکردنیان لەو وڵاتانەدا درا کە دەرفەتی درووستکردن هەبێت. تەوەری کۆتایی کۆبوونەوە پلانداڕشتنی کارو خەباتی وەرزی داهاتوو بوو کە تیایدا کۆمەڵێک ڕاسپاردەو پێشنیازی گرنگ پەسەند کران.
کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان
برۆکسل
#07-11-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,670
HashTag
מקורות
פריטים המקושרים: 1
תאריכים ואירועים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 07-11-2019 (5 שנה)
Document style: No specified T4 547
סוג המסמך: שפת מקור
פרובנס: Belgium
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( بەناز جۆڵا ) על 07-11-2019
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) ב- 08-11-2019
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 24-10-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 1,670
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.155 KB 07-11-2019 بەناز جۆڵاب.ج.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,538
תמונות 106,566
ספרים 19,267
קבצים הקשורים 97,105
Video 1,385
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.562 2!