🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 سکرتێرە 5
سکرتێرە 5

ئەمنیان هاویشتە ناو تڕومبێلەکی خۆیان و ئێک لە پاسەوانەکانیش سواری تڕومبێلەکەی من بوو و کەتە دوومان، چووینە ژۆرێ و تڕومبێلەکەیان لەپەنایەکی ڕاگرت و ئەمنیان هینا خوارێ، گۆتم : کاکی من ڕاوەس
📖 سکرتێرە 5
📖 سکرتێرە 4
سکرتێرە 4

دەستم دا سویجی تڕومبێلەکەم و لە ژۆرێ هاتمە دەرێ، داکی منداران لە مەتبەخێ چاوی بەمن کەت، گۆتی : کێوە دەچی، سەفرە لۆسماقولی لەگەر برادەر !؟ گۆتم : ئەتوو دەرێی تێناگەی، دەچم سووندی دەخۆم و د
📖 سکرتێرە 4
📖 سکرتێرە 3
سکرتێرە 3

یەکسەر دەستم لۆ زنجیری پانتۆڕەکەم برد هەرمکێشا، باشبوو لەبەر دەنگەدەنگ و چەپرە لێدانێ کەس گێی لەدەنگی هەرکێشانی زنجیرەکەی نەبوو، وەزیرەکی دی سووندی خواردو هاتە تەنیشتە من، زەردەخەنەکم لۆ
📖 سکرتێرە 3
📖 سکرتێرە 2
سکرتێرە..!

(2)

سەرۆک وەزیران مۆبایلەکەی قەپات کرد، ئەمنیش بەینەکی مات بووم، هەر تەماشا مۆبایلەکەم دەکرد، لەدری خۆم گۆتم : ئیلاهی ئەوە چیە بەسەمن هاتیە، وەڵلاهی زۆر پێدەچی ڕاستبی، دەنگەکە سەتاسە
📖 سکرتێرە 2
📖 سکرتێرە 1
سکرتێرە..!

(1)

لەگەر زەنگی مۆبایلەکەم بەخەبەر هاتم، تەماشا کاتژمێری مۆبایلم کرد دیتم دووی شەوێیە..! گۆتم : یا ئەڵلا خێر دەبی چببی ! ژمارەکە نەناسرای بوو، ویستم وەرامی نەدەمەوە، دوایێ گۆتم : ناوە
📖 سکرتێرە 1
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
لە دوای شەری یەکەمی جیهانی و لە ساڵی 1919 بۆ یەکەمین جار، لە گۆر زانیاری و هەواڵەکانی سەرچاوەکانی مێژوو، یەکەمین رێکخراوی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ دامەزرێنراوە. کۆمەڵێ لە هاوسەرانی گەورە پیاوانی نێودار
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
سیروان رەحیم
لە بڵاوکراوەکانی تۆڕی میدیایی رووداو[1]
2021
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆح
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ

مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

(ڕاگەیاندنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی- ساڵی 1789، مادەکانی 10، 11. 1739، مادە 7، 1948، مادەکانی 18 و 19)

و. ڕێبین هەردی

لە ن
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
📕 ئابووری دارایی گشتی
ناوی کتێب: ئابووری دارایی گشتی
نووسینی: فەیسەڵ عەلی

زانستی دارایی گشتی لەگەڵ پەرەسەندنی ڕۆڵی دەوڵەت لەکاروباری ئابووریدا، پێگەی لەناو زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا بەهێزتر بوو، بەوەی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە
📕 ئابووری دارایی گشتی
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
500 رەچەتەی پزیشکی
نووسینی: منار المصری
وەرگێڕانی:گەرمیان محمد
چاپی/یەکەم 2014
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
📖 دووجار تەنیایی
دووجار تەنیایی
جێگر بەختیار[1]


ڕەش (وەک تاریکی)

هەردوو دەستت خستە بن گوێیەکانت. پەنجەی دۆشاومژەت نوشتاندبوویەوە. پەنجەکانی ترت ئاوەڵا. پرچی زەردت لەسەر شانت پەخشان. ڕووخساری سپیت زەرد هەڵگەڕا
📖 دووجار تەنیایی
📖 سەگەکانیش دەگرین
سەگەکانیش دەگرین
جێگر بەختیار[1]
چیرۆک

(سەگێکی برسی ئێسقانێک لەژێر گڵ دەشارێتەوە.)

1

لەبەردەم ئاوێنە وەستاوم. حەو حەو. دەوم بەش دەکەمەوە، سەیری ددانەکانم دەکەم. پەنجەم بەنێو ددانەکانم دادە
📖 سەگەکانیش دەگرین
📕 گەڕان بەدوای مانادا
ڕۆژێک لە ڕۆژان
کرمۆکەیەکی خەتخەتی چکۆڵانە، لە هێلکەیەکەوە سەری دەرهێنا، کە ماوەیەکی زۆر بوو ئەو هێلکەیە لانەی بوو و، گوتی:
سڵاو لە دونیا. بەر تیشکی هەتاوەکە هەر بەڕاستی ڕووناکە
بە خۆی گوت: برسیمە
📕 گەڕان بەدوای مانادا
📕 وەسفی فەرمانبەرایەتی و یاسای میلاک
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی
چاپی دووەم 2013
هەولێر [1]
📕 وەسفی فەرمانبەرایەتی و یاسای میلاک
📕 ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
ناوی کتێب :- ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
نووسەر :- یوسف عەززاوی
وەرگێڕ :- زامدار قادری

سەلام لەسەر پێغەمبەرێک کە فێری ئەوینی کردین، فێری کردین کە بە ئەوینەوە بژین، فێری وەفای کردین، فێری کردین بە د
📕 ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
📕 بەرەو رێگەی درەوشانەوە
بەرەو رێگەی درەوشانەوە
(کیاکسار ئەحمەد)
خوێندنەوەی رۆمانی بەرەو رێگە درەوشانەوە، لەسەرەتاوە دەتخاتە نێو دۆخێکی مەستی و خەوناوی و شیعرییەوە، بێ پێشەکی لەبەردەم مێژووی روحی مرۆڤت دادەنێت. مێژووێک ئەگە
📕 بەرەو رێگەی درەوشانەوە
📕 ژاوەژاو
وەکو وێنەکەی لەیلالیزا... بەڵێ، لەیلالیزا!
ئەم ناوەتان لەلا سەیر نەبێت، چونکە ئەمە وێنەی شۆڕشگێڕێکی کوردە کە (لێۆناردۆ داڤینشی) وێنەکەی کێشاوە و ئەویش دووبارە لەو ڕۆژانەی پێشوو لەسەر لادیوارێکی سپی و
📕 ژاوەژاو
📕 ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە
کتێبی (ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە - کتێبی کارڵ) بڵاوکرایەوە

ئەم کتێبەلە نووسینی خانمە نووسەری دانیمارکی: نایا مارییا ئایت و ئالان پەری کاری وەرگێڕانی لە دانیامرکییەوە بۆ کردووە. ئەم کت
📕 ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە
📕 ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
، گێرانەوەی: مام سەعید عەزیزی
نووسینەوە و ئامادە کردنی: رەحیم لوقمانی
چاپەمەنی خانی، سەقز 1399 [1]
📕 ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
📕 سنەووایت(بەفری سپی) لەگەڵ حەوت کورتەباڵاکە
گێڕانەوەی: سو ئارینگۆ(Sue Arengo)
وێنەکان: سوزان رەو(Susan Rowe)
وەرگێڕانی: شنۆ ماجد محەمەد [1]
📕 سنەووایت(بەفری سپی) لەگەڵ حەوت کورتەباڵاکە
📕 ئۆستوورەی کاوەی ئاسنگەر
تاهیر قاسمی[1]
2021
📕 ئۆستوورەی کاوەی ئاسنگەر
💬 قوڕەی دوای گورگێ یە
قوڕەی دوای گورگێ یە
گورگ دوژمنی سەر سەختی پەز و مەڕوماڵاتە، سەگ-یش بە پاسەوانی مێگەل و ڕان دادەنرێت، هەندێک سەگ، گورگ خنکێن نین و لە گورگێ دەترسێن، بەڵام لەبەر نانەکەی خۆیان لەدوورەوە قوڕە-قولەیان دێ
💬 قوڕەی دوای گورگێ یە
💬 سە وەڕە سەیەک دووره
سە وەڕە سەیەک دووره
سەوەڕ واتە(سەگوەڕ) لەشەودا سەگ دەست دەکات بەوەڕین هەرسەگە و لەلای خۆیەوە دەست بەوەڕین دەکات، هەندێکیان وەڵامی یەکتری دەدەنەوه، هەندێجار واڕبوونەوە، قوڕاندنیشی تێ دەکەوێت، لەشەوانی
💬 سە وەڕە سەیەک دووره
👫 کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولخالق مەعروف
👫 کەسایەتییەکان
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وە...
✌️ شەهیدان
مستەفا سەلیمی
☂️ پارت و رێکخراوەکان
کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد...
📝 دەقی رێککەوتنی پوتن و ئەردۆغان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

دەقی رێککەوتنی پوتن و ئەردۆغان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان
ڕۆژی 22-10-2019 هەریەک لە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە سوچی بۆ تاوتوێکردنی رەوشی سووریا و رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە.
دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەکەیان، پوتن و ئەردۆغان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و دواتر سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی بە رووسی و مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی بە تورکی خوێندەوە.
دەقی یادداشتی لەیەکتێگەیشتنی تورکیا و رووسیا سوچی، 22-10-2019
سەرۆکی کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتن:
1-هەردوولا پابەندی خۆیان بە پاراستنی یەکپارچەیی سیاسی و سەلامەتی هەرێمایەتی سووریا و پارێزگاری لە ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دووپاتکردەوە.
2- جەختیان کردەوە لەسەر هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێوە و رووخسارەکانی و پەکخستنی پلانی جیاخوازی لە خاکی سووریا.
3- له و چوارچێوەیەدا، ئه و رەوشەی لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی تورکیا کانی ئاشتی هاتووەتە ئاراوە دەپارێزرێت کە ئێستا ناوچەکانی گرێ سپیگرێ سپی و سەرێ کانی بە قوڵی 32 کیلۆمەتر گرتووەتەوە.
4- هەردوولا جەختیان لەسەر بایەخی رێککەوتنی ئەدەنە کردەوه، رووسیا کارئاسانی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە لە رەوشی ئێستادا دەکات.
5- لە کاتژێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی 23-10-2019ەوە پۆلیسی سەربازی رووسیا و پاسەوانی سنووری سووریا لە دیوی سووریا لە ناوچەی سنووری نێوان تورکیا و سووریا و لە دەرەوەی ناوچەی ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی دەبێت بۆ کارئاسانی گواستنەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل و چەکەکانیان بۆ قوڵایی 30 کیلۆمەتر لە دووری سنووری سووریا و پێویستە ئه و پرۆسەیە لە ماوەی 150 کاتژمێردا کۆتایی بێت. له و چرکە ساتەوە، دەورییەی هاوبەشی رووسیا و تورکیا لە خۆرئاوا و خۆرهەڵاتی ناوچەی ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی بە قوڵی 10 کیلۆمەتر جگە لە شاری قامیشلۆقامیشلۆ لە ئەرکدا دەبن.
6- سەرجەم چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و چەکەکانیان لە منبج و تەل رەفعەت دوور دەخرێنەوە.
7- هەردوولا رێککاری پێویست بۆ رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان دەگرنە بەر.
8- هەوڵی هاوبەش دەخرێنە گەڕ بۆ کارئاسانی بە مەبەستی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و سەلامەتی پەنابەران.
9- ئالیەتی هاوبەش بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوونی سەرپەرشتی و جێبەجێکردنی ئه و یادداشتە و هەماهەنگی دادەنرێت.
10- هەردوولا کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی هەمیشەیی بۆ قەیرانی سووریا دەکەن لە چوارچێوەی ئالیەتی رێککەوتنەکانی ئەستانە و پشتیوانیکردنی چالاکییەکانی لیژنەی دەستووری.
لە کۆنفرانسە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ ئەردۆغان، سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، رایگەیاند، پێویستە لە نێوان کورد و دیمەشقدا گفتوگۆ هەبێت و لە دەستووری نوێی سووریادا، مافی کورد جێی بکرێتەوە.
پوتن گوتیشی: پێویستە هەموو ئه و هێزە بیانییانەی بە ناشەرعی هاتوونەتە ناو خاکی سووریا بکشێنەوە.
هەروەها گوتیشی: رووسیا پشتیوانی لە گفتوگۆی هەمەگیری نێوان کورد و دیمەشق دەکات.
پوتن ئاشکراشیکرد، لەگەڵ ئەردۆغان گەیشتوونەتە رێککەوتنی چارەنووسساز و دواتر سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ناوەڕۆکی ئه و رێککەوتن و بڕیارانە ئاشکرا دەکات.
ئاشکراکردنی ئه و رێککەوتنە دوای ئەوە دێت، ئەمشه و ئه و بڕیاری ئاگربەستە 120 کاتژمێرییە کۆتایی دێت، کە ئەمەریکا و تورکیا لەسەری رێککەوتبوون.
رێککەوتنی ئەمڕۆی تورکیا و رووسیا دوای ئەوە دێت، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، کار دەکەن بۆ ئاگربەستێکی درێژخایەن لە نێوان کورد و تورکیادا.
هاوکات پێش راگەیاندنی رێککەوتنەکەی تورکیا و رووسیا، بەرپرسێکی ئەمەریکایی رایگەیاند، فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگەیەپەگە) بە ئێمەی راگەیاندووە، هێزەکانیان بە تەواوی لە ناوچەی ئارام کشاونەتەوە.
ئه و بەرپرسە ئەمەریکاییە ئاشکراشیکرد، فەرماندەی گشتیی هەسەدەهەسەدە، مەزڵوم کوبانێ بە مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکای راگەیاندووە، یەپەگە بە تەواوی لە ناوچەکە کشاوەتەوە.
جەختیشیکردەوە، ئەمەریکا هەموو رێککارێکی تورکیا دژی هێزە کوردییەکان لە باکووری سووریا دوای تەواوبوونی وادەی ئاگربەست بە پێشێلکردنی رێککەوتنی ئاگربەست هەژمار دەکات و بێ هیچ چەندوچوونێک ئەمەریکا سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت.
لە نوێترین پێشهاتیشدا، هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)، رایگەیاند، تەواوی مەرجەکانمان لە ناوچەی ئارام جێبەجێ کرد.
ئەم دوو لێدوانەی بەرپرسە ئەمەریکاییەکە و سەرچاوەکانی هەسەدە دوای ئەوە دێن، سەرچاوەیەکی ئەمنیی تورکیا، ڕۆژی سێشەممە 22-10-2019 رایگەیاند، هێزە کوردییەکان لە رووی مەبدەئییەوە بە درێژایی 120 کیلۆمەتر ناوچەکانی هاوسنووری تورکیایان بەجێهێشتووە و پاشەکشەیان کردووە.
ئه و سەرچاوەیە، راشیگەیاند، لە بارەی پرسی ئه و ناوچانەی هێشتا هێزە کوردییەکانی تێدایە و پاشەکشەیان نەکردووە، هەریەک لە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی نێوانیان لە سوچی هەڵوێستی خۆیان لە بارەیانەوە یەکلا دەکەنەوە.
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، پێشتر رایگەیاندبوو، ئەگەر لە ماوەی دیاریکراوی رێککەوتنی ئاگربەستدا، کە 120 کاتژمێرە، ئەگەر هێزە کوردییەکان بە تەواوی پاشەکشێ نەکەن، سوپای تورکیا دەست بە هێرشەکانی دەکاتەوە.
رۆژی 17-10-2019، لە میانی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، بڕیاردرا ئاگربەستی دوولایەنە بۆ ماوەی 120 کاتژمێر رابگەیەندرێت، بۆ ئەوەی له و ماوەیەدا هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) پاشەکشێ بکەن.
تورکیا داوا دەکات بە درێژایی 444 کیلۆمەتر و بە قوڵی 32 کیلۆمەتر هەسەدە هێزەکانی بکێشێتەوە.
ئه و ناوچەیەی تورکیا داوای دەکات رووبەری زۆرینەی رەهای خۆرهەڵاتی فورات و بەشێکی پارێزگاکانی رەققە و دێرزووریش دەگرێتەوە.
تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات، له و ناوچەیەدا کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ دوو ملیۆن پەنابەری سووریا درووست دەکات، کە ئێستا لە ناو تورکیان و لە کەمپەکانی پەنابەرانن.
هەوڵەکەی تورکیا بە سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان لێکدراوەتەوە، کە بە هۆی نیشتەجێکردنی ئه و ژمارە زۆرەی پەنابەرانی سووریا، رێژەی دانیشتوانی ناوچەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت. مەترسی ئەوە لە ئارادایە، کورد ببێتە کەمینە له و پارچەیەی کوردستاندا.
رۆژی 09-10-2019، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی کۆماری تورکیا، کە هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی تورکیایە، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەستپێکردنی شەڕی دژ بە هێزە کوردییەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا راگەیاند.[1]
ئه و بڕیارەی ئەردۆغان، دوای ئەوە هات، کە رۆژێک پێشتر، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا کرد و دوای پەیوەندییەکە، ترەمپ رایگەیاند، چیدیکە هێزەکانی لە سووریا ناهێڵێتەوە و پاشەکشەیان پێدەکات.


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 10-11-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️هێزەکانی پاراستنی سوریای دیموکرات (هەسەدە - قەسەدە)
2.👁️یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-10-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-10-2019
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەرێکانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ قامیشلۆ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ گرێ سپی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Nov 10 2019 5:08PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 10 2019 7:35PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 10 2019 7:35PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 811 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.143 KB Nov 10 2019 5:34PMجوان عومەر ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 سەرجەمی بەرهەمی شاکر ف...
  📖 یاشار کەمال.. سترانبێژ...
  📖 چارەسەرکردنی نەخۆشییەک...
  📖 وەسفی فەرمانبەرایەتی و...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021
  🗓️ 05-04-2021
  🗓️ 04-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
دوای ماوەی
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
عەبدولخالق مەعروف
ژیاننامە
نووسەری خاوەن هەڵوێست و روناکبیری ناسراوی کورد شەهید عەبدولخالق مەعروف، یەکەمین رۆژی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1935 لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری هەولێر لەدایک بوو.
پاش تەواو کردنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ئامادەیی، ساڵی 1958 بۆ درێژەدان بەخوێندن لە زانکۆی ئەزهەر چۆتە قاهیرە.
چالاکی
عەبدولخالق مەعروف هەر لەتافی لاوێتییەوە خولیای خوێندنەوە و خۆ رۆشنبیر کردن بووەو لەناوچەکەی خۆیدا وەک خوێندەوارێکی هاوچەرخ ناوی دەرکردبوو.
ساڵی 1963 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووەو بەوپەڕی توانا فی
عەبدولخالق مەعروف
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وەرزشی)
ئالان عەلی، ماوەی چەندین ساڵە لە بوارە جیاجیاکانی وەرزش خزمەتی کردووە بە تایبەت بواری رۆژنامەگەری وەرزشی، هاوکاری سەرەکی ڕۆژنامەی ژیانەوە بوو.
هاوکات کارمەندی یەکەی چالاکی وەرزش و دیدەوانی بوو لە سلێمانی، کۆچی دوایکرد.
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وەرزشی)
مستەفا سەلیمی
مستەفا سەلیمی لە دایکبووی 4ی پووشپەڕی ساڵی 1346ی هەتاویە (25-06-1967)، رێکەوتی 16ی خاکەلێوەی ساڵی 82 (04-04-2020) بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز، بە سەرۆکایەتی گودینی بە 15 ساڵ زیندان و ئێعدام مەحکووم کرابوو.
مستەفا سەلیمی لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا، چەندین جار ناڕەزای سەبارەت بە نادادپەروەری حوکمەکەی دەربڕیبوو و دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.
سەر لە بەیانی(11-04-2020)، حوکمی لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی، لە زیندانی سەقز جێبەجێ کرا.
مستەفا سەلیمی
کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
لە دوای شەری یەکەمی جیهانی و لە ساڵی 1919 بۆ یەکەمین جار، لە گۆر زانیاری و هەواڵەکانی سەرچاوەکانی مێژوو، یەکەمین رێکخراوی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ دامەزرێنراوە. کۆمەڵێ لە هاوسەرانی گەورە پیاوانی نێودار و رۆشنبیر و کاربەدەستی کورد لە بەهاری 1919 دا کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کوردیان (Kurt Kadinlari Teali Cemiyeti) دامەزراند. ئەم کۆمەڵەیە لە سێبەری کۆمەڵەی پێشخستنی کوردستاندا (Kurdistan Teali Cemiyeti)، کە زۆربەی هەرە زۆری سەرکردە بەنێوبانگ و رۆشنبیرە کوردەکانی ئەو سەردەمەی لە ریزەکانی خۆیدا کۆ کردبووە،
کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,39 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)