Kurdipedia.org
🏠 Սկիզբ
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Հետադարձ կապ
ℹ️Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
ավելի շատ
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🔀 Պատահական հատ.
❓ Օգնություն
📏 Օգտագործման պայմաններ
🔎 Ընդլայնված որոնում
➕ Ուղարկել
🔧 Գործիքներ
🏁 Լեզուներ
🔑 Իմ հաշիվը
✚ նոր նյութեր
👫 Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
👫 Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
👫 Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
👫 Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
📖 کوردەکان تەنیا فریشتەیەکن لەو پارچەیەی جیهاندا | խումբ: Հոդվածներ | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!

کوردەکان تەنیا فریشتەیەکن لەو پارچەیەی جیهاندا
زیاد لەسەد ساڵی تەواو بەسەر بەرهەمە پڕفرۆشەکەی کارل مەیدا تێدەپەڕێت: بەناو کوردستانی شاخاوی'دا، کە ناوەرۆکەکەی دەربارەی سەرکێشییەکانی قارەمانێکی ئەڵمانییە بەناوی: کارا بین نیمسی. ئەم کتێبە جەماوەرییە پڕفرۆشە لەناوەندی ئەوروپادا جۆرە دیدێکی دەربارەی کوردستان بنیات نا ئەویش؛
کە (کوردستان)شوێنێکە جەنگی دەستەویەخەی دڕندانەی خێڵەکی، ڕاستگۆیییەکی ساویلکانە، هەستی شەرەفپارێزی، تیادا دەگوزەرێت هەروەها ئەفسانەسازن، خیانەتچین وە جەنگی بەردەوام و دڕندانە لەنێوانیاندا هەیە. تەقریبەن ئەمە کاریکاتێری بەربەریانەی ئەوانی دیکەیە لەچاوی شارستانیەتی ئەوروپییەوە.
گەر سەرنجی کوردەکانی ئەمڕۆ بدەین، ناتوانین شتێکی تەواو پێچەوانەی ئەو کڵێشەسازییەی(ئەوروپییەکان) بەدی نەکەین، لەتورکیا کە خۆم لەنزیکەوە ئاگادارم، تێبینی ئەوەم کردووە کەکەمینەی کوردی لەو وڵاتە بەشێکی زۆر مۆدێرن و سیکیولاری کۆمەڵگان، دوورن لەهەموو فەندەمێنتاڵیزمێکی ئایینی، لەهەمان کاتدا پەرە بە فیمینیزم دەدەن.
ئەو عەبقەرێتییەی ترەمپ (کە خۆی نەخشەی بۆ کێشاوە) ڕەوایی دەدات بە خیانەتە نوێکەی لەکوردەکان (زۆر چالاکانەش خۆش دەبێت لەهێرشی تورکیا بۆسەرکوردەکان لەو ستاتۆیەی باکوری سوریا کە کوردەکانی ئەوێی تیادا نیشتەجێن)، دەشڵێت: 'کوردەکان فریشتە نین' بەدڵنیاییەوە لەلای ئەو فریشتەکان زیاتر کەوتونەتە ئیسرائیلەوە (لەکەناری ڕۆژئاوا) وە ناوچەی یەمەنی نزیک لە سعودییە نەک شوێنی تر. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە: کوردەکان تەنیا فریشتەیەکن لەو پارچەیەی جیهاندا.
چارەنوسی کوردەکان کردونی بە نمونەیەکی قوربانیی یارییە کۆلۆنییە جیۆپۆلەتیکییەکان: وە پەرتەوازەی کردون بەناو چوار سنوری چوار دەوڵەتی دراوسێدا (تورکیا، سوریا، ئێراق، ئێران)، بەشە ئۆتۆنۆمییەکەیان (کە زیاتر لەو ئۆتۆنۆمیەیان شایەنە) بەگشتی کەس کەیفی پێ نایەت، هەربۆیە باجێکی زۆر لەپێناو مانەوەیدا دەدەن.
ئایا ئێمە ئەوەمان لەبیرە کە بۆمبی کۆمەڵکوژی سەددام لەباکوری ئێراق کوردەکانی ژەهراوی کرد لەدەوروبەری 1990 دا؟ کەچی هەرلەم چەند ساڵەشدا تورکیا خەریکی یارییەکی پلان بۆداڕێژراوی سەربازی-سیاسی بوو.
سەروەختی هێرشی تیرۆریستانی داعشداعش (گوایە) بەشێوەیەکی فەرمی تورکیا لەداعشی دەدا، بەڵام زۆرتر بۆمبارانی کوردەکانی دەکرد، لەکاتێکدا ئەوان بەڕاستی خەریکی جەنگ بوون لەدژی داعش.
لەم چەند دەیەی دواییدا، کوردەکان شانیان دایەبەر بنیاتنانی ژیانێکی کۆمۆناڵ ئەویش لەهەلومەرجێکی ئەزمونیدا:
ساتەوەختێک کە بتوانن ئیدی ئازادانە هەوایەک هەڵمژن لەدەرەوەی ململانێکانی ئەو دەوڵەتانەوە چواردەوریان داون و بەم کارەش بتوانن وێنەی خۆیان نیشانی جیهان بدەن.
پاش کەوتنی سەددام (هەرێمی کوردستان) وەک تەنیا بەشی ئاسایش لەئێراقدا درێژەی بەخۆیداو ژێرخانی خۆی بوژاندەوە، تەنانەت توانیان فڕۆکەخانە بنیات بنێن و بەئەورپایانەوە ببەستێتەوە. لەباکوری سوریا کوردەکان توانیان ڕۆژئاڤا بنیات بنێن کە شوێنێکی بێهاوتایە لەناو ئەو بێسەروبەرییە جیۆپۆلەتیکیەی ناوچەکەیاندا: کاتێک کوردەکان هەم دەستیان تێوەردەدرێت و لەهەمان کاتدا لەلایەن دراوسێکانیانەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت، ئەوان دێن بەخێرایی کۆمەڵگایەک بنیات دەنێن کە هیچ لێکدانەوەیەک هەڵناگرێت: جگە لە بەرجەستەکردنی یۆتۆپیا بۆ واقیع لەناوچەکەیاندا.
وەک ئارەزویەکی پیشەییم، سەرنجی هەوڵی پێشخستنی ڕوناکبیری دەدەم لە کۆمیونتی لە ڕۆژئاڤا کە چەندجارێک بانگێشتکراوم چەند وانەیەک بڵێمەوە، بەڵام بەهۆی ململانێ سەربازییەکانەوە لەناوچەکەدا چەندجارێک ئەو بانگێشتە هەڵوەشایەوە.
بەڵام ئەوەی زیاتر من خەمبار دەکات کاردانەوەی هەندێک لە هاوکۆلێژە چەپەکانی منن کە بێزارن لە پشتبەستنی کوردەکان بە ئەمریکا وەک قەڵای پارێزگاریی لێیان.
پرسیار ئەوەیە ئایا ئەوان چی بکەن؟ بکەونە ناو تەنگەژەکانی نێوان تورکیاو شەڕی ناوخۆی سوریاو وە یان ئاژاوەکانی ئێراق و ئێران؟ ئایا هیچ ئیختیارێکی دیکەیان هەیە؟ ئایا قوربانی بەژیانی خۆیان بدەن و بێن خەریکی هاریکاریی بەرەی دژە - ئیمپریالیستی بن؟ ئەم هەڵوێستە ڕەخنەییەی چەپ لەدورەوە هیچ لەو شتە قێزەونە کەمتر نییە کە بەرامبەر مەسەدۆنیا ڕویدا.
لێرەوە ئەرکی تەواوی ئێمەیە پشتگیری لە بەرەنگاریی کوردەکان بکەین لەبەرامبەر داگیرکاریی تورکیادا، بە توندی سەرکۆنەی ئەو یارییە چەپەڵەش بکەین کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لەگەڵ کوردەکان دەیکەن.
کاتێک دەوڵەتە دراوسێکانیان بەردەوام هەڵئەخزێنە ناو بەربەریزمی نوێوە، کوردەکان تاکە تروسکەی هیوان لەناوچەکەدا. ئەمە هەربەتەنیا پەیوەست نییە بە پشتگیری کوردەکانەوە کە لەتێکۆشان و جەنگدان، بەڵکو پەیوەستە بە خۆشمانەوە(ئەوروپییەکان)، ئەمە پەیوەستە بەوەی کە چ چەشنێکی سیستمی نوێ ی جیهانی خەریکە سەردەردەهێنێت.
گەرکوردەکان بەجێ بهێڵرێن، ئەوا هیچ مانایەک بۆ بەشە هەرە بەنرخەکەی میراتی ئەوروپا کە میراتی ڕزگارییخوازییە نامێنێتەوە. گەر ئەوروپا چاوی لەئاستی کوردەکان دابخات ئەوا خیانەت لەخۆی دەکات. ئەو ئەوروپایەش کە خیانەت لە کوردەکان دەکات لەوە بەدوا ئەوروپا نییە بەڵکو دەبێت بە ئەوروپاستان.[1]
نووسینی / سلاڤۆی ژیژەک
وەرگێڕانی /سەیوان ئازاد

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
#️ HashTag
#داعش |
🗄 Աղբյուրները
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئاشتی
🖇 կապված նյութեր: 1
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️23-10-2019
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ: 📖 Հոդվածներ
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 23-10-2019
📙 Գիրք: 📖
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
📄 Փաստաթուղթ Տեսակը:

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Jiwan O Ehmed) վրա Nov 10 2019 5:37PM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Manu Berzincî) կողմից Nov 10 2019 7:35PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Nov 10 2019 8:47PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 212 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.124 KB Nov 10 2019 5:49PMJiwan O Ehmed
📚 Գրադարան
  🕮 ավելի շատ...


📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020
  🗓️ 14-10-2020


💳 Նվիրատվություն
👫 Kurdipedia անդամներ
💬 Ձեր Կարծիքը
⭐ Այցելու Հավաքածուներ
📊 Վիճակագրություն Հոդվածներ 378,477
Նկարներ 60,576
Գրքեր 11,305
Կից փաստաթղթեր 46,201
📼 Video 179
🗄 Աղբյուրները 15,672
📌 Actual
Աբդուլլահ Օջալանը
...
Աբդուլլահ Օջալանը
Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
Արամ Տիգրան
Նեչիրվան Բարզանին
...
Նեչիրվան Բարզանին
Մուրաթ Քարայըլանը
...
Մուրաթ Քարայըլանը

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,109 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574