حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنانی سلێمانیسلێمانی دڵەڕاوکێی خستووەتە ناو خێزانەکان
ڕۆژی چوارشەمە 06-11-2019، سەرکەوت عومەر بەڕێوەبەری توندوتیژی دژ بە ژنانی سلێمانی ڕاگەیاند، ئه و حاڵەتانەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان و کچان کە لە ماوەی ڕابردوو لە سلێمانی ڕوویاندا، لە دەرەوەی خێزان بوون و لە بنکەکانی پۆلیس ئه و سکاڵایانە تۆمار کراون.
زیاتر ڕوونی دەکاتەوە، ئەوەی کە ڕووی داوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندان حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان و کچان تۆمار کراون، زیاتر هۆکارەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و بەلای ئێمەوە ئه و جۆرە دەستدرێژییانە نوێن و پێشتر نەبوون.
“ئه و حاڵەتانە مەترسیدارن بۆ ناوچەکە و دەمانەوێت لە داهاتوو قسە لەسەر ئەوە بکەین هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن لە پێوەندی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”. سەرکەوت عومەر وای گوت.
زیاد کاکە ڕەزا ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونی دەکاتەوە، ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو لە سلێمانی ڕووی داوە حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچان و ژنانی سلێمانی، دڵەڕاوکێ و ترس دەخاتە ناو خێزانەکان و دەروونی هاووڵاتییان تێکدەدات و هاووڵاتییان لە پارێزراوی کچ و ژنی خۆیان دڵنیا نابن.
وەک ئاماژەی پێ دەدات، ئه و جۆرە حاڵەتانەی دەستدرێژی دەبێتە هۆی تێکدانی لایەنی کۆمەڵایەتی لە سنوورەکە و لەسەر لایەنە پێوەندیدارەکان و یاسا و پۆلیس و لایەنی تەناهییە هەوڵی چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی ئه و حاڵەتانە بدەن.
هێزە تەناهییەکانی سلێمانی ڕایان گەیاند، کەسێکیان گرتووە بە ناوی ئەندامی دەزگای هەواڵگری، چەندان کچ و ژنی هەڵخەڵەتاندووە و دەستدرێژی کردووەتە سەر 15 کەسیان، هەروەها کەسێکی تریان گرتووە کە شۆفێری تاکسی بووە و دەستدرێژی کردووەتە سەر کچان و ژنان.
[1]