بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شهدائنا في حرب ضد الدولة الاسلامية - داعش، الطبعة ١
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,962) پەڕتووک||
👫 ئیدریس سەلیم
40 ساڵ لە ریزی پێشمەرگەدا خەباتی کردووە، کەمئەندامی سەنگەرە و حەوت جار لە پێشمەرگایەتییدا برینداربووە، ئێستا خانەنشینی پێشمەرگەیە بە پلەی عەمید.
لە 08-05-2019 ئیدریس سەلیم لە بازگەی هەولێر-مەخموور لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە دەستگیرکرا، پێشتریش بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیی ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەیان تەنها بە تۆمەتی ئەندامبوون بووە لە تەڤگەری ئازادیی.[1]
رۆژی 01-06-2020 پاش مانەوەی زۆرتر لە یەک ساڵ لە زینداندا، ئازادکرا.
📅 31-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی رەزانی ئامەد، دوای ئەوەی دوێنی لە کۆڵانی 718ی گەڕەکی 5ی نیسان پۆلیسێک بەناوی ئاتاکان ئارسلان کوژرا، لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. بە پێی زانیاریەکان 2 کەس بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە کوشتنی پۆلیسەکەدا هەیە دەستگیرکران.[1]
- هاوسەرۆکانی رێخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەی لە شاری ئێلح بەمەرجی گەشت نەکردن بۆ دەرەوەی تورکیا ئازادکران. دوای ئازادکردنیان لەبەردەم بارەگای هەدەپە بە چەپڵەرێزان پێشوازی لە هاوسەرۆکە ئازادکراوەکان کرا.[2]
- لە 19 گوندی بەدلیس 'قە
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چ
👫 رەوشەن بەدرخان
رەوشەنخان لەساڵی 1909دا لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شووبەجەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوەچونکەمیر کچ بووه. کەتورکەعوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لەتورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمشق و لیی نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لەقوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواو کردووەو بووەتەمامۆستا، لەپەیمانگای کچان و لەساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردوو
📊 بابەت 374,007 | وێنە 58,935 | پەڕتووک PDF 10,962 | فایلی پەیوەندیدار 42,307 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,556 |
📝 هەڵسەنگاندنی دۆخی ژیانی کورد و ڕۆژهەلاتی کوردستان لە زانکۆی ئۆسلۆ | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

هەڵسەنگاندنی دۆخی ژیانی کورد و ڕۆژهەلاتی کوردستان لە زانکۆی ئۆسلۆ


ڕۆژی 09-11-2019 دامەزراوەی پاڵپشتی کوردستان، سیمینارێکی لەبارەی هەڵسەنگاندنی دۆخی ژیانی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بەڕێوەبرد.
ئەهوەن چیاکۆ، ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار، تێڕوانینی پژاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ بەشداربووان تاوتوێ کرد.
چیاکۆ ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە بۆ شیکردنەوە و تێگەیشتنێکی ڕاست لەسەر پرۆژەی تێکۆشانمان دوو قۆناخ دیاری بکەین و وتی: یەکەم، قۆناغی هەنووکەیی کە قۆناخی تێکۆشانە بۆ ئازادی و ڕزگاری وڵاتەکەمان. دوومیش، قۆناغی داهاتوو کە قۆناغی شێوازی بەڕێوەبەری کۆمەڵگایە.
لە درێژەی گوتارەکەیدا ئەهوەن باسی لەوەش کرد، پێویستە گۆڕەپانەکانی خەبات لە بواری پانتایی جوگرافی و مرۆیی، دیاری بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئاماژەی بەم خاڵانە کرد.
1- گۆڕەپانی یەکەمی خەبات و تێکۆشانی ئێمە، ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بۆ ڕزگارکردنی لە داگیرکاری لە لایەن دەوڵەت نەتەوەی ئێرانییەوە.
2- گۆڕەپانی دووەمی خەبات و تێکۆشانی ئێمە، کوردستان بە گشتییە کە هەر بەشێکی لەلایەن داگیرکەرێکی تری هەرێمەکەوە داگیرکراوە. لەبەرئەوەی کورد یەک نەتەوەیە و کوردستانیش وڵاتێکە لە چوارچێوەی سیاسەتی داگیرکەریدا، لەیەک دابڕێندراوە و پارچە کراوە، لەو چوارچێوەیشدا خەباتی یەکێتی نەتەوەیی بۆ ئێمە خەباتێکی ستراتیژیە.
3- گۆڕەپانی سێیەمی خەبات و تێکۆشانی ئێمە، یەکگرتن بۆ تێکۆشانە لەگەڵ گەلانی دراوسێماندا، بەتایبەت گەلانی تری داگیرکراوی دەوڵەت-نەتەوەی ئێرانی وەک 'عەرەب، بەلوچ، ئازەری، تورکمان، لوڕ، گیلەک، مازنی و...'، تەنانەت فارسیش. بۆ ئەوەش هێزێکی چالاکی پلاتفورمی دیموکراتیکی گەلانی داگیرکراو لەلایەن دەوڵەت-نەتەوەی ئێرانەوە بە ناوەندیەتی زمان و ئتنیکی فارسین.
4- گۆڕەپانی چوارەمی خەبات و تێکۆشانی ئێمە، پانتایی جیهانییە لە چوارچێوەی تێکۆشانی هاوبەش لەگەڵ سەرجەم گەلان و کۆمەڵگا و تاکەکانی جیهان بۆ ئازادی، یەکسانیی، دادوەریی، ئەوەش بە مەبەستی گەیشتن بە جیهانێکی ئازاد، یەکسان و دادوەر.
دواتر ئەهوەن چیاکۆ، ئاماژەی بە پرۆژەیەکی 10 مادەیی کرد کە هەنگاوی پراکتیکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی یەکێتی نەتەوەیی، نیشتیمانی و کۆمەڵایەتی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
چیاکۆ لە بەشی کۆتایی وتەکانیدا ئاماژەی بە فراوانکردنی هاوئاهەنگی لەگەڵ خەباتی ئازادیخوازانەی پارچەکانی دیکەی کوردستان کرد بە مەبەستی بەهێزکردنی خەبات لە هەموو بەشەکان و پەرەپێدانی چالاکییەکان بۆ تێکۆشانی هاوبەش لەگەل گەلانی دیکەی ژێر ستەمی رژێمی داگیرکەری ئێران.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 12-11-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-11-2019
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: نەرویژ

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Nov 12 2019 2:00PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 12 2019 3:26PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Nov 12 2019 10:00PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 164 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1111 KB Nov 12 2019 2:07PMجوان عومەر ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

هەڵسەنگاندنی دۆخی ژیانی کورد و ڕۆژهەلاتی کوردستان لە زانکۆی ئۆسلۆ

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-11-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,421 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574