=KTML_Bold=سەرەڕای ڕێککەوتنەکانی تورکیا - ئەمەریکا و تورکیا – ڕوسیا، کە بە بێ ویست و بەشدارییی گەلانی ناوچەکە=KTML_End=، بە تایبەتیش گەلی کورد ئیمزا کران، دەوڵەتی تورکیا هێرش و داگیرکارییەکانی لە ڕۆژاوای کوردستان درێژە پێئەدات. ئەو هێرش و داگیرکارییانەش بوون بە هۆی گیان لە دەستدانی سەدان هاووڵاتی سڤیل و ئاوارەبوونی دەیان هەزاران کەس.
دەوڵەتی تورکیا ئەیەوێ بە ناوی هەرێمێکی ئارامەوە نەخشەی دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕیت. پێکهاتەکانی هەرێمەکە دەربکات و هاوکارانی خۆی لە شوێنەکانیان نیشتەجێ بکات. ئەم ستراتیژو سیاسەتە ناڕەواو نایاساییەش لە ئەنجامدا ئەبێتە هۆی زیاتر ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوچەکە، قووڵکردنەوەی ناکۆکییە ئیتنیکی و مەزهەبییەکان و شێواندنی پەیوەندییە کۆمەلایەتییەکان لە هەرێمەکەدا.
لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، لە سەرانسەری کوردستان و دنیادا، کوردستانیان و دۆستانی کوردستان لە کارو چالاکیدان. ئێمە هەڵوێستی گەلی کوردستان و دۆستەکانی لە دژی ئەم هێرش و داگیرکاریانە لەسەر ڕۆژاوای کوردستان، بەرز و بەڕیز ئەنرخێنین. پێویستە کوردستانیان لە هەموو شوێنێک بە شێوازێکی دیموکراتی و لە چوارچێوەی یاساو ڕێساکانی ئەو شوێنانە، بەردەوامیی بەو کارو چالاکیانە بدەن و فرانتریان بکەن. کەنەکە پشتگیریی هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵا و توریزمی تورکی کە لە کوردستانەوە دەستی پێکردووە، دەکات و بە کارێکی زۆر ئەرێنی ئەزانێت. پێویستە ئەو هەڵمەتە لە هەموو کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش بەرفراوان بکرێت.
ئامانجی دەوڵەتی تورکیا بە تەنیا داگیرکردن و نەهێشتنی دەستکەوتەکانی ڕۆژاوای کوردستان نییە، بەڵکو هەمانکات تێکدان و لە ناوبردنی هەرێمی باشووری کوردستان و دەستکەوتەکانیەتی. دەسەڵاتدارانی تورکیا بە شێوازی جیاواز و بە بیانووی جۆراوجۆر ئەم ئامانجەیان لە وتووێژەکانیاندا دێننە زمان.
=KTML_Bold=لە باکوری کوردستان ساڵانێکی زۆرە دۆخێکی ئاوارتە هەیە. گرتن وکوشتن بەردەوامن=KTML_End=. ئەو سەرۆکشارەوانیانەی بە دەنگی خەڵک هەڵبژێردراون، بە زۆر و لەبەرچاوی ڕای گشتی و فەرمیی جیهان، بە بێ هیچ هۆکارێکی یاسایی دوورئەخرێنەو دەرئەکرێن و ڕووبەڕووی گرتن و زیندانیکردن ئەبنەوە. قەیومەکان لە جێگایان دائەنێرێن.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سالانێکی زۆرە دەولەتی ئێران درێژە بە گرتن و کوشتنی کوردان ئەدات. دۆخی خراپی ئابووری ڕاستەوخۆ کاری کردۆتە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان. بۆ دابینکردنی بژێویی خۆیان، هەزاران کەس کاری کولەمەرگیی #کۆڵبەر#ییان هەڵبژاردووە. دەوڵەت ئەوەشیان پێ ڕەوا نابینێت و ڕۆژانە پەلاماریان ئەدات و ئەیانکوژێت. لە لایەکی ترەوە شاڵاوی گرتن و لە سێدارەدانی خەڵکی کوردستان بە بیانووی جیاواز و بێ بنەما درێژی هەیە. هەروەها دەوڵەتی ئێرانیش لە چوارچێوەی پیلانە هەرێمییەکاندا، بە هەموو توانای خۆی دژی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانە لە هەموو پارجەکانی کوردستاندا.
ماوەیەکە لە عێراق خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی شێوازی بەڕیوەبردن و گەندەڵی و بێکاریی و نەبوونی خزمەتگوزاریی دەستیپێکردووە. بەداخەوە لەو چالاکیانەدا بە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە. بە هۆی دەستتێخستنی هەرێمی و ڕەوتە شۆڤێنییەکانەوە، هەوڵئەدرێت ئاراستەی داخوازییە جەماوەرییەکان بگۆڕدرێت بۆ داخوازیی جیاواز. لە ناویاندا هەوڵدان بۆ گۆڕینی دەستوری عێراق و نەهێشتنی سیستەمی پەرلەمانی و دامەزراندنی سیستەمی سەرۆکایەتی. هەمانکات هەوڵدان بۆ نەهێشتنی سیستەمی فیدراڵی و لەو چوارچێوەیەشدا زەوتکردنی مافەکانی خەلکی کوردستان. پێویستە دەسەڵات و سیاسەتمەدار و گەلی باشووری کوردستان، دەنگیان یەکبخەن و یەکڕیز لە دژی هەر هەوڵێک بن کە کار بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان بکات.
=KTML_Bold=کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ ڕێگریی لە هەموو ئەو هێرش و هەوڵانەی دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ سەر دەستکەوتەکانی کوردستان تێئەکۆشێت.=KTML_End= بەتایبەتی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا وەک هێرش بۆسەر یاساو ڕێسا نێودەولەتییەکان و بنەماکانی جاڕدانی مافی مرۆڤ ئەناسێنێت. داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی #داعش# ئەکات هەڵوێست بگرن بڕیاری پێویست لە دژی ئەو پێشێلکاری و هێرش و داگیرکارییەی تورکیا لە کوردستان بدەن. هەروەها کەنەکەداوا ئەکات هەر بڕیارێک لەسەر جارەنووسی ئەو هەرێمەو خەڵکەکەی، بە بێ ویست و ئیرادەی خەڵکی ئەو ناوچەیە، بە ناڕەواو نایاسایی ئەژمار بکرێت و پەسەند نەکرێت.
دوای وتووێژ و بەپێی بڕگەکانی ڕۆژەڤی کۆبوونەوەی کۆنسە، کارەکانی مین جڤاتی گشتیی کەنەکە هەڵسەنگێندران. سەرەڕای هەموو کەموکوڕیەکان، جڤاتی گشتیی بە جڤاتێکی سەرکەوتوو لە قەڵەم درا. بۆئەوەی جڤاتی داهاتوو باشتر ڕێکبخرێت و کەموکوڕیەکان نەمێنن، پێشنیاز و بڕیاری پێویست دران.
=KTML_Bold=لە بڕگەیەکی تری ڕۆژەڤداو لەسەر بنەمای پەیڕەوی ناوخۆی ک ن ک، کارو ئەرکەکانی ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەر دابەشکران=KTML_End=. جێگرانی هاوسەرۆکان، سەرۆکی کۆمسیۆن کۆمیتەکان هەڵبژێردران. بڕیار درا لە ماوەی 3 هەفتەدا هەموو کۆمسیۆن و کۆمیتەکان ئەندامانی خۆیان دەستنیشان بکەن و دەست بەکارەکانیان بکەن.
کۆنسەی بەڕێوەبەر بۆ وەرزی داهاتوو پلانی کارو چالاکییەکانی خۆی داڕشت. سەرنج و پێشنیاز و ڕاسپاردەکانی چڤاتی گشتیی 19 لەبەرچاو گیران. بڕیاردرا کارەکان بەو ئاراستەیە بەردەوام بن.
دواتر کۆبوونەوە لەسەر دیالۆگی ناوخۆیی، پەیوەندی نێوان پارت و ڕێکخراو و هێزە کوردستانییەکان هەڵوەستەی کرد. لەم قۆناغەدا بەرخۆدان و پاراستنی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستانی بە دەرفەتێکی گرنگی بوون و ئەرکێکی هەرەپێویست دەستنیشان کرد. بۆ ئەمەبەستە و بە ئامانجی پێکهێنانی یەکڕیزیی نێو ماڵی کوردان، بڕیار درا لە نزیکترین دەرفەتتدا شاندی کەنەکە سەردانی باشوور و ڕۆژاوای کوردستان و چەندین شوێنی تر بکات.
بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و گەیاندنی پەیامی گەلی کوردستان، بڕیار درا شاندی کەنەکە سەردانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕوسیا و دەولەتانی ئەوروپی عەرەبی بکات.[1]