''کاتی ئەوە هاتووە که ئەمریکا و ڕووسیا و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دژی سیاسەت و شەڕی ڕەگەزپەرستانەی ئەنقەرە دژ بە کورد بووەستن و فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئازادکردنی ئۆجا لان تا ڕۆڵی گرنگی خۆی ببینێت بۆ ئاشتیی و دیالۆگ''.
ئەردۆگان 13-11-2019 لەسەر بانگهێشتی ترامپ دەگاتە ئەمریکا، ناڕەزاییەکی زۆر هەیە لەم سەردانە لەلای کۆنگرێس و زۆرلایەن و خەڵکی ئەمریکا لەبەرئه و هێرشە ناڕەوایەی لەسەر ڕۆژئاوا کەتێدا بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و تیرۆری دەوڵەت و دەربەدەرکردنی هاووڵاتیان و تاوانی جەنگ... هند ئاشکرابوون.
ئەردۆگان لەئەنقەرە وتی کەچۆن ئەمریکا مافی هەبووە دوژمنەکەی (ئەبوبەکر بەغدادی) لەناوبەرێت منیش مافمم هەیە دوژمنی خۆم مەزڵوم کۆبانێ کەسەرۆکی تیرۆریستەکانە لەناوبەرم، لەکاتێکدا کە هەموو دونیا ئەزانێت چۆن هێزەکانی #هەسەدە# بەرابەرایەتی #مەزڵوم کۆبانێ# #داعش#یان لەسوریا لەناوبرد و چۆن لەبناغەدا زۆربەی هەرە زۆری داعشی وڵاتانی بیانی لەتورکیاوە هاتوون بۆ سوریا و عێراق و کورد بە (پ.ک.ک) شەوە هەمیشە دژی تیرۆربوون وەکو لەشەڕی داعش دەرکەوتووە.
کاتی ئەوە هاتووە کە ئەمریکا و ڕووسیا و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دژی ئەم سیاسەتە و شەڕی ڕەگەزپەرستانەی ئەنقەرە دژی کورد بوەستن و فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ دیالۆگ و ئاشتی که لایەنی کوردستانی هەمیشە بۆی ئامادەیە و بۆ بەردانی ئۆجەلان تا ڕۆڵی گرنگی خۆی لەمڕۆوە ببینێت.[1]
دکتۆر مەحمود عوسمان