Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەلی پیرۆز بەشی 4
نووسینی: پیر لوقمان[1]
📕 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەلی پیرۆز بەشی 4
☂️ یەکێتی نوسەرانی کوردستان
لە10-02- 1970دا، بەهەوڵ و هیممەتی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نوسەرانی کورد، مۆڵەتی رەسمی کارکردنی ئەو رێکخراوە لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق وەرگیراوە، لەو کاتەوە هاتە مەیدانی کارو خزمەتی ئەدەبی و
☂️ یەکێتی نوسەرانی کوردستان
📕 دەرو دراوسێی کوردستان
نووسینی: بورهان شێخ ڕەوف[1]
📕 دەرو دراوسێی کوردستان
📕 تێنسی سەرمێز
ئامادەکردنی: عومەر عەلی
📕 تێنسی سەرمێز
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژانامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردن و هێرش و سوکایەتی بۆ سەر پۆلێک رۆژنامەنوسی کورد لە شاری کەرکوک
لەگەڵ ئەوەی لەم ساڵدا سەندیکای رۆژنامەنوسانی
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
لەکاتێکدا کەهەرێمەکەمان بە بارودۆخێکی هەستیاردا گوزەردەکات و هاوڵاتیان نائارام و گرفتاری چەندین قەیرانن و لەبەردەم چەندین هەڕەشەو مەترسی دەرکی وناخۆیی دان. راگەیاندنیش بەهۆی تێکەڵ بوونی لەگەڵ ململانێک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
بەرواری 22/9/2020 لەبنکەی پۆلیسی ئەزمڕ لەشاری سلێمانی ڕۆژنامەنوس (بەهرۆز جەعفەر) ئەندامی لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان بەتۆمەتی بابەتێکی ناوزڕاندن دەستگیردەکرێت و بۆماوەی یەک هەفتە دەستب
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی، ساڵی 1924 لە گوندی تاوێرە لەدایک بوەو لەساڵی 2005 بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات، خاوەنی 13 کوروکچ بوە کە 12 یان لە ژیاندا ماون، . باپیری کە بە حەمەی خەسرەو ناسراوە لەتیرەی جاڤی م
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'[1]
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
ئەمڕۆ بەرواری 17/10/2020 لەکاتی روماڵ کردنی ئەو روداوەی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانیان دەسوتاند لەشاری بەغداد، تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی روداو کە پێکهاتوون لە ‘هەڵکەوت عەزیز
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
💬 وەک زیوانی تاڵە
وەک زیوانی تاڵە
زیوان، ڕوەکێکی زستانییە لەگەڵ دەغل و دان گەشە دەکات ولەپوشپەڕدا تۆوێکی مەیلە و زەردی بۆرباوی شێوەی نزیک لە جۆ و گەنمە، لەدێرزەمانەوە لەگەڵ گەنم و جۆ دەڕوێت و بەئاستەم وەک گژوگیا و قەر
💬 وەک زیوانی تاڵە
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کاوکۆتی دوای خلەوخەرمان و مانگی خەرمانان بەشەغرە و ڕەشکەی دەگوازرێتەوە و لەکادینان دادەکرێت بۆ وەرزی زستان و ساردوسۆڵە و بەفرانبار و ڕێبەندان دەدرێتەوە پاتاڵی وەک مەڕوم
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
گاڵ، ڕووەکێکە تۆوەکەی هاوشێوەی تۆی پەمۆ-لۆکەیە، کەسێک زۆر شارەزاش بێت خراپ دەتوانێت لێکیان جیابکاتەوە، گاڵ ناوێکی کۆنە و ئێستا پێی دەوترێت(هەرزان و گڵێنە) بۆ ئالیکی ئاژەلان سودی
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
نووسینی: ئەحمەد کامەران
چاپی 2020
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
👫 ئارارات مەجید - ئیبراهیم مەجید
ئەکتەر و ئەندامی کارای تیپی نواندنی سلێمانی.
ئارارات مەجید، ژینگە دۆست و خەمخۆری ژینگە و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز، سەعات 2ی شەوی 24-10-2020 بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت
👫 ئارارات مەجید - ئیبراهیم مەجید
📕 باڵندەکانی قەرەداغ
ئامادەکردنی: بورهان مەجید ناسراو بە کۆرش ئارارات
پەرتوکی باڵندەکانی قەرەداغ، ئەم رێبەرە بەرهەمی سێ ساڵ کاری مەیدانیە لە ناوچەی قەرەداغ کە یەکێک بوو لە پرۆژەکانی دامەزراوەی رووەکی کوردستان. شایانی باس
📕 باڵندەکانی قەرەداغ
📝 راگەیێندراوی ژمارە 240ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان،
ژمارەی تووشبووە دەستنیشانکراوەکان لە هەرێمی کوردستان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:
هەولێر: 461 تووشبوو
دهۆک: 425 تووشبوو
سلێمانی: 148 تووشبوو
هەڵەبجە: 19 تووشبوو
20 تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدە
📝 راگەیێندراوی ژمارە 240ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان،
📝 نامەی خوسرەوی بەشارەت بۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی
دەقی ئەو نامەیە بەم چەشنەیە:
لەگەڵ سڵاو
بەڕێزەوە بە عەرزی بەرپرسانی هێژای رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕادەگەیەنم، من زیندانیی سوننیی مەزهەب؛ خوسرەو بەشارەت کوڕی عەبدوڵلا لەدایکبووی ساڵی 1363 لە شا
📝 نامەی خوسرەوی بەشارەت بۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
نووسەر: برایان ترەیسی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سەروەر نامیق مەحمود [1]
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
نازناو : جانشێر فەداکار
ناو و پاشناو: عوسمان سالچووق
شوێنی لەداییک بوون: باکوری کوردستان-شڕنەخ
ناوی داییک و باوک: زەهرا-حاجی
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
نازناو: گەلی بێریتان
ناو و پاشناو: کەمال سەلیمی
شوێنی لەداییک بوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان-سەلماس
ناوی دایی و باوک: شەهرات-شەمسەدین
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی خوێندنی بە 27ی ئەیلوولی 2020 بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان یەکەم رۆژی دەوامی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ب
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح دیلان
👫 کەسایەتییەکان
شێرزاد حەسەن
👫 کەسایەتییەکان
عەلی ئەشرەف دەروێشیان
👫 کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا پەشێو
👫 کەسایەتییەکان
فازیل شەفیق
📖 ڕۆڵی ناتۆ لە دژایەتیکردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد دا – بەشی یەک - | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ڕۆڵی ناتۆ لە دژایەتیکردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد دا – بەشی یەک -
لە ساڵەکانی نێوان 1980 -1990 ڕێکخستنی گلادیۆی تورکیا بە ناوی ئەرگەنەکۆن دەستی بە دوژمنایەتی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد لە باکووری کوردستان کرد. ئامانجی سەرەکی کوشتنی سەرمایەدارانی کورد، موخاتەبەکانی پرسی کورد، ڕوشنبیر و کەسایەتیە کوردەکان بوو.
هاوپەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور ناتۆ یەکێک لە گرنگترین ڕێکخستنەکانی پاشماوەی شەڕی ساردە کە بەرامبەر قەیرانی یونان لە ساڵی 1946، قەیرانی تورکیا لە ساڵی 1946، قەیرانی چیکوسلواکی لە ساڵی 1948 و پڕۆژەی ماڕشاڵ لە ساڵی 1947، لە 04-04-1949 لەنێوان 10 وڵاتی ئەوروپا و کەنەدا و ئەمریکا لە واشنتون دامەزرا. ئامانجی سەرەکی هاوپەیمانیەکە دژایەتیکردنی کومونیزم و ڕێگرتن لە پێشکەوتنەکانی یەکێتی سۆڤیەت لە ڕۆژئاوای ئەوروپا بوو. لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت و فراوانبوونی هەژموونی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاش چوونە ناو هاوپەیمانیەکە و سەرەنجام 7 وڵاتی بەڵکان و ئەوروپای ڕۆژهەڵات وەک ئیستونیا، لیتوانیا، بوڵغاریا، ڕۆمانیا و سلوواکیاش بوون بە بەشێک لە هاوپەیمانی ناتۆ.
خاڵی سەرەکی هاوپەیمانی ناتۆ مادەی پێنجە کە هەموو وڵاتان پێویستە ئیمزای بکەن و ئەویش باس لەوەدەکات، ئەگەر هەر هێرشێک لە دژی وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ و ئەمریکای باکوور و کەنەدا ئەنجامبدرێت، بەیەکەوە بەرگری دەکەن. لە سەردەمی جەنگی ساردا تورکیاش کە دراوسێی یەکێتی سۆڤیەت بوو و بزوتنەوە چەپەکان تێیایدا بەهێز دەبوون، سەرنجی ئەمریکا و ناتۆی ڕاکێشا و لە 18ی شوباتی ساڵی 1952 وەک ئەندامی ناتۆ قبوڵکرا.
بە هۆی دابەشکردنی کوردستان لەنێوان چوار وڵات و پەرت و بڵاوی گەلی کورد، کوردستان لە کۆنەوە بووەتە جێگەی یاری وڵاتە زلهێزەکان و وڵاتانی ناوچەکە. یاری و پلانەکان تا کۆتایی سەدەی ڕابردوو بووە هۆی ئەوەی ڕۆڵی گەلی کورد لە ناوچەکە فەراموش بکرێت. بەڵام لەگەڵ دەرکەوتن و بەهێزبوونی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد بە سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان و کەوتنی سەدام حسێن و دروستبوونی پێگەیەکی سیاسی بۆ کورد لە باشووری کوردستان، پەکەکەپەکەکە توانی بە هێز و ڕێکخستنی خۆی لە چوار پارچەی کوردستان، ئەوروپا، وڵاتانی ناوچەکە و بەڵکان وەک ئەکتەرێکی نافەرمی و بەهێز لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ڕۆڵ بگێرێت و بە سەرنجراکێشان بۆ کێشەکانی کوردستان و ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست وەک لایەنەکێکی زۆر بەهێز بەڵام نافەرمی سوود لە دەرفەتەکان وەبگرێت و ڕۆڵێکی گەورەی سیاسی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگێڕێت.
بەڵام تایبەتمەندیەکانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد لە سەرەتای دەرکەوتنی و تا ئێستا بووە هۆی ئەوەی ڕووبەڕووی دژایەتیکردنی هاوپەیمانی ناتۆ ببێتەوە. لەم ڕاپۆرتە شیکاریەدا هەوڵ دەدەن بە دوو بەش باس لە ڕۆڵی ناتۆ لە دژایەتیکردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد بکەین.
ڕێبەر ئاپۆ لە کتێبی مانیفیستوی شارستانی دیموکراتیک ئاماژە بەوەدەکات، بێ تێگەیشتن لە هێڵی ناتۆ – گلادیۆی پشت پەردە لە کاتی ئەندامێتی تورکیا لە هاوپەیمانی ناتۆدا تا ساڵی 1990، ناتوانرێت بە شێوەیەکی ڕاست، شیکاری بۆ ڕووداو، شەڕەکان، تیرۆرەکان بکرێت و لێیان تێبگەین. ئەم تێگەیشتنە ڕاستی مێژووی نێوان کۆمەڵگا و سیاسەت لە تورکیا. شەستەکانی سەدەی ڕابردوو گرنگترین قۆناغی مێژووی تورکیایە کە ڕۆڵی ناتۆ و ئەمریکا لە دروستکردنی سیاسەتی تورکیا بەرامبەر گەلی کورد و بزوتنەوە چەپەکانی ئەو وڵاتە دیاری دەکات. کودەتای ساڵی 1960 لەدژی هەژموونی چەپ و ئیسلامیەکان لە تورکیا ئەنجامدرا. گراهام فولر براین دەڵێت، بزوتنەوەیەکی بەهێزی چەپ لە تورکیا هەبوو، تورکەکان لە ئیسلام زیاتر چەپەکانیان وەک هەڕەشەیەکی گەورە دەبینی. ئەمریکاش ناچار بوو، سیاسەتێکی نیوەچڵ لە تورکیا بەڕێوەببات. لە لایەک ئەمریکا ناچار بوو لەبارەی پرسی دیموکراسی کار بکات و لە لایەکەوە ناچار بوو ئاگاداری پرسی چەپ بێت. لەو قۆناغەوە و تا ئێستا ئیسلام لە لایەن ئەمریکا و ناتۆ وەک ئامێرێکی سەرکوتکردن و لەناوبردنی هەرجورە بزوتنەوەیەکی گەلانی تورکیا بەکاردەهێنرێت.
لەو سەردەمەوە ناسیۆنالیزمی تورک لە ڕێگەی سوود وەرگرتن لە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ناتۆ سیاسەتێکی تایبەت بەڕێوەدەبات کە بێگۆمان لە لایەن ناتۆوە پەسەند دەکرێت. تورکە ناسیۆنالیستەکان لەو سەردەمەوە بە هاوکاری ناتۆ، ئیسلامی سونی لە گەڵ ناسیۆنالیزمی تورک ئاوێتە دەکەن و لەدژی چەپڕەوی بەکاریدەهێنن. لەم نێوەندەدا ناسیۆنالیزم تورک بە پشتگیری ناتۆ و ئەمریکا، حزبی ئیسلامی وەک ڕەفا و پارتی داد و گەشەپێدان و ڕێکخراوی وەک ئەرگەنەکۆنیان دامەزراند.
ڕێبەر ئاپۆ تەئکید لە سەر ئەم سیاسەتەی ئەمریکا دەکاتەوە دەڵێت، سەنتەزی تورک – ئیسلام کە بە کودەتای سەربازی 12ی ئەیلول هاتە کایەوە وەک ئایدۆلۆژیایەکی فەرمی لە کۆماری تورکیا پەسەند کرا. لە پشت ئەو پلانەدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا هەبوون. لەو سەردەمەدا شۆرشی ئێران و داگیرکردنی ئەفغانستان لە لایەن یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1979 – 1980، ئەمریکا و بەریتانیای ناچار کرد لە ڕێگەی تورکیاوە ڕێوشوێن بگرنە بەر. لە ئەنجامدا ڕژێمی تورکیا شۆڕشی تورکیای بە شێوەیەکی بێبەزەییانە سەرکوت کرد و دەستی بە پاکتاوی نەژادی لە کوردستان کرد و تورکیا بوو بە جەندرمەیەکی باوەڕپێکراوی ئەمریکا و ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە گەڵ ئەوەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ بە ئیلهامێک بۆ ئیسلامیەکانی تورکیا بەڵام سوپا، چەپەکانی وەک هەڕەشەیەکی گەورەتر دەبینی. بە هاوکاری ئەمریکا و ناتۆ لە ساڵەکانی هەشتادا وردە وردە ئیسلامیەکان بۆ گۆڕەپانی سیاسی پەلکێشکران و کودەتای 12-09-1980 بە ئاشکرا هەڵوێستی ناتۆ لەبارەی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد و بزوتنەوە چەپەکان نیشان دەدات. گراهام فولر بەرپرسی پلە باڵای سی ئای ئێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر ئەم پرسە دەڵێت، 'لەو قۆناغەدا پڕۆژەی کەمەری سەوز ئاماژەیەک بۆ ئیسلامیەکان لە لایەن ئەمریکا و ناتۆ لەدژی فراوانبوونی چەپەکان بەڕێوەبرا. فولر ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کاتە تێگەیشتن، بەکارهێنانی ئیسلام لەدژی کۆمۆنیزم دەتوانێت ڕۆڵیکی باش بگێڕێت. تورکیاش بەو هۆیەوە پڕۆژەکەی قبوڵکرد کە چەپەکان لەو وڵاتە بەهێز ببوون. فاشیست و ناسیۆنالیستەکانی تورکیش لەو پڕۆژەیەدا بەشداریان کرد. بە هۆی ئەوەی ئەوانیش لەگەڵ دەوڵەتی تورک لەدژی کورد و چەپەکان شەڕیان کردبوو. بەم رێگەیەوە دەتوانین لە ڕیشە و بناغەی دەوڵەتی قووڵی تورک و دوژمنایەتی بەرامبەر گەلی کورد تێبگەین. دەوڵەتی قووڵ سیاسەتی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورکە و ئەو سیاسەتە بەرامبەر گەلی کورد بەڕێوەدەبات و بەشێک لە گلادیۆ و بەشێک لە ناتۆ بەڕێوەی دەبەن.
گلادیۆ و دەوڵەتی قووڵی تورکیا و ڕۆڵیان لە سەرکوتکردنی گەلی کورد
لەگەڵ دەستپێکردنی تێکۆشانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان، ناتۆ لە ڕێگەی رێکخستنی گلادیۆ و ئەرگەنەکۆنی تورکیا کە وابەستەی گلادیۆیە، کردەوەی زۆر دڕندانەی لەدژی شۆڕشی ئازادیخوازی کورد ئەنجامدا. ڕێبەر ئاپۆ لە کتێبی مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیکدا باس لە پەیوەندی نێوان ناتۆ، گلادیۆ و دەوڵەتی قووڵی تورکیا دەکات و شیکاری بۆ ڕۆڵی ناتۆ لە شەڕی دژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستاندا دەکات. ڕێبەر ئاپۆ لەوبروایەدایە، ڕژێمی تورکیا لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا (ئەم قۆناغەش) لە ڕێگەی گلادیۆی ناتۆ پلان و بەرنامەی پاکتاوکردن و لەناوبردنی گەلی کوردی داڕشتووە و سەرمایەیەکی زۆر گەورەیان بۆ پڕۆژەکەیان تەرخانکردووە. لە تورکیا و کوردستانیش ڕۆڵێکی گرنگیان پێدراوە.
هاوکات لەگەڵ بەشداریکردنی تورکیا لە پەیمانی ناتۆ لە ساڵی 1952 ڕێکخراوێک بە ناوی کۆمسیۆنی سەفەربەری گشتی لە تورکیا دامەزرا کە لقی گلادیۆ لە تورکیا بوو. ڕێبەر ئاپۆ لەوبڕوایەدایە، گڵادیۆی تورک هێزێک بوو کە هەموو هێزەکانی تر و هێزە سیاسیەکانی کۆنتڕۆڵ دەکرد. لە کتێبی مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیکدا دەنووسێت، یەکەمین چالاکی ئەو ڕێکخراوە لە ساڵێ 1952 شەڕی دژی کۆمۆنیستەکان بوو. هەرچەندە ڕۆڵی گڵادیۆی تورک دوای کودەتای سەربازی 1980 دەردەکەوێت بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ئاماژە بەوەدەدات 9 ساڵ بەر لە کودەتای 12-09-1980 ڕۆڵی سەرەکی لە کودەتای 12-03-1971 بینیوە و توانیویەتی دەست بەسەر دەسەڵات بگرێت و هەموو ئەو ڕووداوەکانی تیرورکردنی شۆڕشگێر و ڕۆشنبیر و هاوڵاتیان بە تایبەتی کۆمەڵکوژیەکانی گۆڕەپانی تەقسیم و شاری مەڕەش و هەوڵی تیرورکردنی بولەند ئەجەڤیت لە لایەن سوپای گڵادیۆی ناتۆیەوە ئەنجامدراون. بەڵام بە بۆچوونی ڕێبەری گەلی کورد کودەتای 12-09-1980 گرنگترین ئۆپەراسیۆن و کاری گڵادیۆی ناتۆیە. لەبەرئەوەی گڵادیۆی ناتۆ و گڵادیۆی تورک بە شێوەیەکی جیاواز و سەربەخۆ و دوور لە هێزە ئەمنیەکانی دیکەی تورکیا کاریان دەکرد و لە سەر ئاستێکی بەرز و شاراوە ڕۆڵیان دەگێڕا. بەو هۆیەوەیە کە لقی ناتۆ لە تورکیا هەموو هەڵێک بۆ لەناوبردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد دەدات.
دەوڵەتی قووڵی تورکیا وەک شەبەکەیەکی ئاڵۆز لەناو سوپا، سەرمایەدار، دادوەرەکان و ناسیۆنالیستەکان و گروپە مافیەکان جێگیر بووە کە سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا لە ڕووی پرسە ئەمنی و سیاسی و ناوخۆییەکان دیاریدەکات. ئەم گروپە سەر بە گڵادیۆی ناتۆیە کە ناتۆ لە هەندێک وڵاتدا بەو ڕێگەیە هەوڵی ڕێگریکردن لە هەژموونی سۆڤیەت و فراوانبوونی کۆمونیزمی دەدا. کەم کەس ئاگاداری ئەم پرسەبوون. سوپای گڵادیۆی شاراوە زیاتر لە ئیتاڵیا، یونان، تورکیا و ئەڵمانیا لەدژی شۆڕشگێران دەستیان بە شەڕ کرد. باڵێکی ئەم رێکخراوە لە تورکیاش لەدژی هێزەکانی گەریلا دەستی بە شەڕی تایبەت کرد. ڕێبەر ئاپۆ لەو باوەڕەدایە، لە ساڵی 1985 گڵادیۆی ناتۆ حکومەتی ئەڵمانیای پەلکێشی شەڕ لەدژی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد کرد. نابێت فەراموش بکرێت، ئەڵمانیا کە ناوەندی سوپای گلادیۆ بوو، یەکەمین دەوڵەت بۆ کە لە ساڵی 1985 پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لەقەڵەمدا.
هاوکات لەگەڵ پاشەکشێی ڕووسیای سۆڤیەت لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و بچووکبوونی هەژموونی، گڵادیۆی ناتۆ جگە لە تورکیا گرنگی خۆی لە زۆربەی وڵاتان لەدەستدا. لە ساڵی 1980 بۆ 1990 گلادیۆی ناتۆ بە ناوی ئەرگەنەکۆن ڕووی کردە باکووری کوردستان و هەموو سەرنج و هێزێکی خستە سەر بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد. ئامانجی سەرەکی ئەرگەنەکۆن کوشتنی سەرمایەدارانی کورد، موخاتەبەکانی پرسی کورد، ڕوشنبیر و کەسایەتیە دیارەکانی کورد بوو.[1]
#️ هەشتاگ
#پەکەکە |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 14-11-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-11-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-11-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 بەڵگەنامەیی
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Nov 14 2019 10:45PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 15 2019 12:03AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 15 2019 12:03AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 465 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەل...
  🕮 دەرو دراوسێی کوردستان
  🕮 تێنسی سەرمێز
  🕮 پەپوولە باڵشکاوەکان
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 27-10-2020
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
محەمەد ساڵح دیلان
کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا ساڵحی کوڕی مەلا قادرە. ساڵی 1927 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. سەرەتا لە مزگەوتی بابەعەلی خراوەتە بەر خوێندنو دواتر لە قوتابخانەی خالدییە قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووەو درێژەداوە بەخوێندنو تا پۆلی سێی ناوەندی خوێندووە. ساڵی 1947 لە فەرمانگەی تووتن دامەزراوە.
لە تەمەنی بیست و یەک ساڵیدا شیعری بڵاوکردۆتەوەو لە دوای گۆران بەسەرتۆپی نەوەیەکی نوێی شیعری کوردی لەقەڵەمدەدرێت. ئەم شاعیرە خۆی و بەرهەمە ئەدەبییەکەی تەرخانکرد بۆ خزمەتکردنی کێشەی گەلەکەیو دژایەتیکردنی
محەمەد ساڵح دیلان
شێرزاد حەسەن
شوێنی لە دایک بوون: هەولێر گەرەکی خانەقا.
ساڵی لە دایک بوون: دیار نییە چونکە دایک و باوکی ناکۆک بوون لەسەر ساڵی لە دایک بوونی، هەموو جار دەبووە شەڕیان لە سەر بەرواری لە دایک بوون، یەکیکیان دەیوت کە (شێرۆ) لە دایک بوو جوولەکە لە هەولێر رۆشتبوو، ئەوی دیکەیان بەرپەرچی دەدایەوە دەیووت نەخێر جولەکەکان نەڕۆشتبوون، هەر لەبەر ئەوە ساڵی لەدایک بوون دەکرێت 1951 بێت یان 1952.
لەشاری رەواندز چوار ساڵی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی پاشای گەورە خوێندووە، پاشان پۆلی شەشی سەرەتایی چوونەتەوە هەولێر لە قوتابخان
شێرزاد حەسەن
عەلی ئەشرەف دەروێشیان
ساڵی1946 لەشاری کرماشان هاتۆتەدنیا. بۆ ماوەی 15 ساڵ لەگوندەکانی ناوچەی کرماشان مامۆستای قوتابخانەبووە. ساڵی 1966 لەزانکۆی تاران لەبەشی ئەدەبی فارسی وەردەگیرێ و لەم زانکۆیەتا قۆناغی ماستەری بەشی دەروونناسی پەروەردە دەخوێنێت. هاوکات لەناوەندی زانستی باڵای تاران
هەتا قۆناغی ماستەری راوێژکاری و رێنوێنی وانەخوێندن درێژەبەخوێندن دەدات.
دەروێشیان ئەندامی بنکەی نووسەرانی ئێرانەو خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی ئەدەبی بەهێزە، لەبوارەجیاجیاکانی ئەدەبیاتدا؛ بەتایبەت لەبواری فەرهەنگی خەڵکی ئاساییدا کۆمەڵێک ک
عەلی ئەشرەف دەروێشیان
عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە.
لە 1946 لە گوندی بێرکۆت لە دەشتی هەولێر لەدایکبووە. لە 1970 لە دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد لە بەغداد بەشداری کردووە. لە 1973 رۆیشت بۆ یەکێتی سۆڤیەت و لە ساڵی 1979 ماستەری لێکۆڵینەوەی زمانە بێگانەکانی وەرگرت و ساڵی 1984 پلە PhD لە زمانناسی بەدەست هێنا. ساڵەکانی 1985 تا 1990 لە زانکۆی ئەلفاتیح لە لیبیا مامۆستا بوو. پەشێو لە 1995ەوە دانیشتووی فینلاندە.
بەرهەمەکانی
پەشێو یەکەم هۆنراوەی لە 1963 و یەکەم کۆمەڵە شیعری لە 1967 بڵاو کردوەتەوە.
دوانزدە وا
عەبدوڵڵا پەشێو
فازیل شەفیق
لە ساڵی 1950 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە تەمەنی لاوێتییەوە وەک پێشمەرگەیەکی ئازا و دڵسۆز بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و هاوسەنگەری پێشمەرگەی گیانپاک (عومەر ساڵح مەنسوور) بووە. لە شۆڕشی نوێشدا یەکێک بووە لە پێشمەرگە سەرەتاییەکان و ماوەیەکی زۆریش لەگەڵ شەهید ئارام (شاسوار جەلال)دا بووە لە ناوچەی قەراخ. لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی 20ەوە روویکردووەتە یەمەن، لوبنان، بولگاریا و پاشانیش چووەتە هۆڵندا.
لە بەرەبەیانی رۆژی 28-10-2004 لە نەخۆشخانەی سلۆتەرفارت شاری ئامستەردام لە هۆڵندا بەنەخۆشیی شێرپ
فازیل شەفیق

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574