ڕۆژی #15-11-2019# لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی #هەڵەبجە#، پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆیەکەمجار لەسنورەکە بۆژنانی ناوچەکانی #ڕانیە#، قەڵادزێ، #سلێمانی#، #شارەزوور#، #کەرکووک#، #خورماڵ# و چەند ناوچەیەکی دیکە بەڕێوەچوو.
لەپاڵەوانێتیەکەدا 30 یاریزان و 9 یانە بەشدارییان تێدا کرد، یاریزانی هۆڵی vipی سلێمانی پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا، قەڵادزێ پلەی دووەمیان بەدەستهێنا و شارەزوریش پلەی سێيەمبوون.
=KTML_Bold=ساریا بەکر=KTML_End= سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتیەکە وتی: ئەم پاڵەوانێتیە، یەکەمین پاڵەوانێتی هێزی لەشی ژنانە بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە.
وتیشی: هەر یاریزانەو بەپێی هێزیی لەشی خۆی قورسایی بەرز دەکاتەوە، ئامانجیش لەپاڵەوانێتیەکە ئەوەیە، یارییەکە بێتە ناو سنوری پارێزگای هەڵەبجەوە بۆ ئەوەی بزانن یاری ئاسن تەنها بۆ پیاوان نیە، بەڵکو زۆرێک لەژنانیش هەن لەپیاوان بەهێزترن و دەتوانن بەشداریی لەپاڵەوانێتیەکانی ئاسن و قورسایدا بکەن.
باسی لەوەشکرد، ئەوانەی دەبنە یەکەم لەبەرزکردنەوەی قورساییەکان، بڕوانامەی پاڵەوانێتیان دەدرێتێ وەک پاڵەوان بەشداردەبن لەبتوڵەیەکی کوردستان و مەدالیای ڕێزلێنانیان پێدەبەخشرێت.
هاوکات =KTML_Bold=گوڵستان ئەحمەد=KTML_End= یاریزانێک بوو لەشاری ڕانیەوە بەشداری لەبەرزکردنەوەی کێشی 55 کیلۆگرامیدا کرد و لەکۆی 7 یاریزان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و وتی: بۆ جاری سێیەمە بەشداری لەم جۆرە پاڵەوانێتیانە دەکەم، ئەم جۆرە پاڵەوانێتیە جێگای خۆشحاڵین بۆ ئێمە، چونکە ئێمەش وەک ژنان دەتوانین تواناکانی خۆمان دەربخەین و ئەو هێزەی هەمانە پیشانی بدەین، هیچمان کەمتر نیە لەپیاوان، شانبەشانی ئەوان بەشداری دەکەین لەم جۆرە یارییانەدا.[1]