ئاگاداری هاونیشتمانیان دەکەینەوە کە کاتژمێر 7:54 دەقیقەی ئەم بەیانییە ڕێکەوتی 23ی تشرینی دووەم بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەناکاو لەبۆری غازی کۆرمۆر؛ ناردنی غازی سروشتی بۆ تەواویی وێستگە غازییەکانی #هەولێر# و #سلێمانی# و بازیان ڕاوەستا، بەمەش بەرهەمهێنانی بڕی 500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوه و کاریگەریی توندی کردە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی.
لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان لەگەڵ کۆمپانیای دانا غاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن تاوەکو کوژانەوەی گشتی ڕوونەدات و چارەسەری گرفتەکە بکرێت، تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەباش سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکەن بۆ ئەوەی کارەبا بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام بێت، وا چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی 6 کاتژمێری داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە.
کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم[1]
#23-11-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,423 جار هاتیە دیتن