دوای هێرشی تورکیا بۆ سەر #سەرێکانی# و گرێسپی، ژمارەیەکی زۆری خەڵک ڕوویانکردووەتەوە شاری #حەسەکە# و لە کەمپێکدا جێگیرکراون. ئه و ئاوارانە لە دۆخێکی خراپدا دەژین. وەک خۆیان باسی دەکەن، بەهۆی شەڕەوە ماڵەکانیان جێهێشتووە و ئێستاش لە دۆخێکی سەختدا دەژین. منداڵانیش لە هەموو خۆشییەکانی ژیان بێبەش بوونە.
عومەر، مانگ و نیوێکە چاوی بە دونیا هەڵێناوە و یەکێکە لەو منداڵانەی کە بەهۆی جەنگ لەسەرەتایی ژیانەوە بێناز بووە و تەنها دەگریت. وەک دایکی دەڵێ، بەهۆی نالەباری دۆخی ئەوان وایکردووە کوڕەکەیان کە تازە هاتووەتە دونیا لە هەموو شتێک بێبەش بێت.
بەگوێرە ئامارەکان زیاتر لە 305 هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاوارە بوونە، لە کۆی ئەو ژمارەیەش 40% یان منداڵن، زۆربەی ئەو منداڵانە جگە لەوەی بێ ماڵ بوونە لە خوێندنیش دابڕاون.[1]
#24-11-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,517 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!