رۆژی دووشەمممە 25-11-2019 بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتی کە 80 لەوانە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتبوون، مەراسیمێک بۆ بڵاوکردنەوەی ئینجیل بە زمانی کوردی (بادینی) لە شاری #دهۆک# بەڕێوەچوو.
=KTML_Bold=د.مایکڵ مالیچ، =KTML_End= بەرپرسی ڕێکخراوی بیبلیکا ئای بی سی لە شاری دهۆک ڕاگەیاند: لە نەوەتەکانەوە بیرۆکەیەک هەبوو کە ئینجیل بە زمانی کوردی (بادینی) چاپ بکەین، بەڵام لە ساڵی 2010 دەستمان بە پرۆژەکە کرد، ئێستا وەرگێڕانی ئینجیلەکە تەواو بووە و بڕیارە لە دهۆک مەراسیمێک بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێکبخەین. بە گوتەی د.مایکڵ 5000 دانەیان لە پەرتووکەکە چاپ کردووە و دوای مەراسیمەکە دابەشی دەکەن.
د.مایکڵ کە خەڵکی ئەمریکایە و نزیکەی 15 ساڵە لە کوردستانە و فێری زمانی کوردی بووە، دەڵێت: خەڵکی کوردستان خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ ئاینی مەسیحی هەیە، سەرەتا بەشێک لە خەڵکی کوردستان بە هەڵە لە ئێمە دەگەیشتن، بەڵام خەڵکانێکیش هەبوون لەگەڵ پرۆژەکەی ئێمەدا بوون، بە تایبەتی لە شاری دهۆک.
سەبارەت بەو کەسانەی لە ڕێگەی ئەوانەوە بوونەتە مەسیحی، د.مایکڵ دەڵێت: کاری ڕێکخراوەکەی ئێمە لە هەموو جیهان تەنیا وەرگێڕانی پەرتووکی پیرۆزە، ئێمە کاری تەبشیری ناکەین، ڕاستە دەزانین لە کوردستان خەڵک بوونەتە کریستیان و کەنیسەی خۆیان هەیە، بەڵام زیاتر ئەو کارە کاری کەنیسەیە و کەنیسە پشتگیرییان دەکات.
رێکخراوی بیبلیکا ئای بی سی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئۆفیسی هەیە، لە هەرێمی کوردستانیش لە شارەکانی دهۆک، #هەولێر# و #سلێمانی# ئۆفیسیان هەیە، بەپێ ئاماری ئەو ڕێکخراوە، هەتا ئێستا ئینجیل بۆ نزیکەی 1500 زمان وەرگێڕدراوە.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی شێوەزاری بادینی بۆ وەرگێڕانی ئینجیل، د.مایکڵ دەڵێت: سەرەتا لێکۆڵینەوەمان کرد کە چەند کورد بەشێوەزاری بادینی و چەندیش بە شێوەزاری #سۆران#ی قسە دەکەن، دەرکەوت ئەوانەی بە کرمانجی قسە دەکەن زیاترن، بۆیە بڕیارمان دا بەو شێوەزارە وەریبگێڕین، بۆ ئەوەی زۆرترین کورد سوودی لێ ببینن.
=KTML_Bold=عەبدولقادر حەسەن، =KTML_End= ئەندامی ڕێکخراوی بیبلیکا ئای بی سی کە دانیشتووی دهۆکە، زیاتر لە حەوت ساڵە بووەتە کریستیان و دەڵێت: دوای ئەوەی بەدواداچوونم بۆ ئاینی مەسیحی کرد، بڕیارم دا ببمە مەسیحی.
گوتیشی: هەر من نا، نزیکەی 200 کەسی دیکە لە دهۆک بوونەتە مەسیحی. کەنیسەی خۆمان هەیە و هەموو ڕۆژانی یەکشەممە دەچینە کەنیسە.
عەبدولقادر ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی کوردستان بوونەتە مەسیحی و دەڵێت: تا ئێستا نزیکەی 400 کەس بوونەتە مەسیحی.
ئەگەرچی هەندێک ڕایان وایە کە هەر موسوڵمانێک ئاینەکەی گۆڕی دەبێ بکوژرێ، بەڵام عەبدولڕەحیم بەربوهاری، بانگخوازی ناسراوی شاری دهۆک دەڵێت: هەر کەسێک لە ئاینی ئیسلامەوە بچێتە سەر ئاینێکی دیکە ناکوژرێ، هەر کەس ئازادە پەیڕەوی لە چ بیروباوەڕێک دەکات.[1]