图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,211
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خۆکوشتن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەدەستێنێ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خۆکوشتن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەدەستێنێ

خۆکوشتن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەدەستێنێ
=KTML_Bold=بێدەنگی باڵی بەسەر گوندی قوچر لە ڕۆژئاوای #دیواندەرە#دا کێشاوە. لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەیەک حاڵەتی خۆکوشتن لەم گوندەدا تۆمار کراوە.=KTML_End=
هیوا قورەیشی کە لەو گوندە مامۆستایە گوتی: مەخابن، بەهۆی نەخوێندەواری و نەبوونی هۆشیارییەوە، خۆکوشتن گەیشتووەتە ئاستێک کە چیدی خەڵک لە مردن ناترسن و ئەوەش کارەساتێکی لەم گوندەدا خوڵقاندووە.
تەنیا لەم گوندەدا، لە 10 ساڵی ڕابردوودا 10 ئافرەت خۆیان کوشتووە. دوایین حاڵەتی خۆکوشتن شەش مانگ لەمەوبەر بوو، کاتێک ئافرەتێک بە ناوی بەهار، تەمەن 35 ساڵ، لەسەر کێشەی خێزانی لەگەڵ مێردەکەی، ئاگری بەردایە گیانی خۆی.
مامۆستای گوندەکە هەوڵێکی زۆری داوە هۆشیاریی خوێندکارەکانی بەرزبکاتەوە و ڕێگە لە کارەساتی زیاتر بگرێ، هاوکات هانی ئافرەتانیش دەدات واز لە قوتابخانە نەهێنن، بەڵام خەڵکی گوندەکە بە نیگەرانییەوە باسی بابەتی خۆکوشتن و کێشە دەروونییەکان دەکەن، هەر بۆیە ئەستەمە لە دەرەوەی فاکتەرە ئابوورییەکان هۆکارێکی دیکە بۆ ئەو دیاردەیە دابنرێ.
هیوا دەڵێ: خەڵکی ئەم گوندە نایانەوێ هەواڵی بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوشتن بڵاو ببێتەوە، چونکە هەست بە شەرمەزاری دەکەن. سەبارەت بە خۆکوشتن لەو گوندە فایەق بەگی، ئەندامی ئەنجوومەنی قوچر کرد، بەڵام فایەق بە تووڕییەوە گوتی: هەموو گەلی کورد بە تێکڕا بەدەست خۆکوشتنی ژنان و پیاوانەوە دەناڵێنێ، کەچی ئێوە هاتوون دەتانەوێ لەبارەی گوندێکەوە قسە بکەن!.
دەستکورتی بەهۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی خۆکوشتن لە ئێران لەقەڵەم دەدرێ، بە تایبەتیش لە ناوچە کوردییەکانی وەک #بۆکان#، #ئیلام#، #سەقز#، #مەریوان# و #سنە#.
پارێزگا کوردییەکان لە نێوان هەژارترین پارێزگاکانی ئێراندان. بەهرام نەسروڵڵاهیزادە، سەرۆکی فەرمانگەی بودجە و پلان لە پارێزگای سنە لە سەرەتای 2018 بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ڕاگەیاند، ڕێژەی بێکاری لەو پارێزگایە 16.3٪ یە، واتە سێیەم بەرزترین ڕێژەی بێکاری لە نێو هەموو پارێزگاکانی ئێراندا.
بەرپرسانی تەندروستیی سنە ئامادە نەبوون ژمارەی خۆکوشتن لە شاری سنە ئاشکرا بکات، بەڵام کاربەدەستێک، بە مەرجی ئاشکرانەکردنی ناوی، وێنایەکی گشتی و ترسناکی لەبارەی ئەو دیاردەیە خستەڕوو.
لەسەر ئاستی ئێران، لە هەر 100 هەزار کەس شەش کەسیان هەوڵی خۆکوشتن دەدەن. بەڵام کاربەدەستەکە دەڵێ ژمارەکان لە پارێزگا کوردییەکان بەرزترن، بە جۆرێک لە پارێزگای ئیلام لە هەر 100 هەزار کەس 13 کەسیان هەوڵی خۆکوشتن دەدەن، ئەوەش ژمارەیەکی ترسناکە.
بە گوتەی کاربەدەستەکە 56%ی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە ناوچە شارییەکان ڕوودەدەن و 44%یش لە ناوچە گوندییەکان. ڕێژەکە بۆ پیاوان و ئافرەتان یەکسانە.
کاربەدەستەکە گوتی: بەداخەوە، لە ناوچە پشتگوێخراو و هەژارنشینەکانی سنە، سەقز، دیواندەرە، کامیاران و دێگولان بەرزترین ڕێژە هەیە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بەرپرسانی باڵا ناهێڵن دەسەڵاتی خۆجێیی ئامارەکان بۆ میدیا ئاشکرا بکات بۆ ئەوەی ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی ڕەشبینی و خەمۆکی لە کۆمەڵگادا بگرن.
$مانگێک، گەڕەکێک، حەوت ئافرەت$
بێدەنگیی بەرپرسان، ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی ناچار کردووە خۆیان داتاکانی پەیوەندیدار بە خۆکوشتن تۆمار بکەن و بڵاوی بکەنەوە. لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 190 کەس لە شارەکانی #ورمێ#، #کرماشان#، سنە و ئیلام خۆیان کوشتووە. لەو ژمارەیە 97 کەسیان پیاو و 93 کەسیان ئافرەت بوون.
رێکخراوی هەنگاو بۆ داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە: لەم ژمارەیە تەمەنی 44 کەسیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە، لەوانەش 25یان کچ و 19یان کوڕ بوون.
ئەو خەڵکە دەڵێن تەنیا لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019 لە گەڕەکی نەیسەری سنە 7 ئافرەت خۆیان کوشتووە.
$باری ئابووری$
ئیدارەی ئەمریکی لە ئایاری 2018 کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و کۆمەڵەی 5+1 و سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر حکومەتی تارانی ڕاگەیاند. سزاکانی ئەمریکا گوشارێکی زۆری لەسەر باری دارایی خەڵکی ئێران دروستکردووە.
موحسین شوجاعی، جێگری سەرۆکی لقی سنەی ڕێکخراوی خۆشبژێوی، هۆکاری زیادبوونی خۆکوشتن بۆ کێشە ئابوورییەکان دەگەڕێنێتەوە. شوجاعی گوتی: ڕاستە کاری ئێمە لە ڕێکخراوی خۆشبژێوی زیاتر بەرەنگاربوونەوەی دیاردە کۆمەڵایەتییە مەترسیدارەکانە، بەڵام بە ناڕاستەوخۆ هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی کێشەی خۆکوشتنیش دەدەین، بۆ ئەوەش هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە نێوان خوێندکاران، ئافرەتە خانەنشینەکان و گەنجان دەدەین.
شوجاعی بەردەوام بوو گوتی: ئێمە فێریان دەکەین بە هیواوە بژین. هەرکاتێک بزانین کەسێک هەوڵی خۆکوشتنی داوە، ڕاوێژکارانی دەروونی و پزیشکەکانمان دەچنە لای و هەوڵدەدەن بیگەڕێننەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی.
بەبۆچوونی کاربەدەستەکەی پارێزگای سنە کێشە ئابوورییەکان فاکتەری سەرەکین و ڕەشبینی و خەمۆکی و تێکچوونی باری دەروونی لەناو خەڵکدا دەهێننە ئاراوە، لە کاتێکدا ئەزموونی ئەوان لە ڕێکخراوەکە دەریخستووە قەیرانی ئابووری و خۆکوشتن پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە. هەرچەند جەختی لەوەش کردەوە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش کاریگەرییەکی نێگەتیڤیان لەسەر گەنجان هەیە.
$پلانی خۆکوشتنی بەکۆمەڵ$
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، پارێزگای ئیلام بە 500 هەزار دانیشتووەوە ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی خۆکوشتنی بە خۆوە بینیوە.
موسا ئومیدی، دەروونناس لە ئیلام دەڵێ: مەینەتیی هەرە گەورەی شەڕی ئێران و عێراق بەر خەڵکی ئیلام کەوت. پارێزگای ئیلام لەسەر سنووری نێوان ئێران و عێراقە و ژمارەیەکی زۆری بێوەژنەکانی ئەو پارێزگایە خۆیان کوشتووە.
نەهامەتییەکانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق کێشە ئابوورییەکانیشی هاتووەتە سەر و ئەوەش ئافرەتە دەستکورتەکان هان دەدات پەنا بۆ خۆکوشتن بەرن. موسا دەڵێ: کاریگەریی جەنگ و نەبوونی پلانی ئابووری فاکتەری سەرەکین.
دوو ساڵ لەمەوبەر، 12 قوتابی کچی خوێندنگایەکی ئیلام بڕیاریان دا بە کۆمەڵ کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن، بۆ ئەو مەبەستەش بە نیاز بوون خۆیان لە سەربانی قوتابخانەکەیانەوە بخەنە خوارەوە.
مووسا دەڵێ: دووانیان مردن و ئەوانی دیکە خێزانەکانیان بە پلانەکەیانی زانیبوو و ڕزگاریان کردن. خۆکوشتن بووە بە قەیرانێکی مەترسیدار لە ئێران بە گشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، بەرپرسانی پەیوەندیدار دەبێ بە جیدی بیر لە دۆزینەوەی چارەسەری کۆمەڵایەتی بکەنەوە و ئامانجی درێژخایەن دابنێن، بۆ ئەوەی ڕێگە لە پەرەسەندنی ئەو دیاردەیە بگرن.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,882
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 27-11-2019
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 27-11-2019 (5 年份的)
书: 报告
城市: Mariwan
城市: Kamyaran
城市: Deewandara
城市: Kirmanshah
城市: 伊拉姆
城市: Saqiz
城市: 萨南达季
城市: Urumiya
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 27-11-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on27-11-2019
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):27-11-2019
URL
此产品已被浏览2,882
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.133 KB 27-11-2019 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,211
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!