بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەکانی ئێران ڕایگەیاند، قەبارەی پرۆسەکانی ترانزێتی کاڵای نانەوتی لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە مانگی ئادارەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 567 هەزار تۆن.
جەختیشیکردەوە، بەهای ترانزێتی کاڵاکان گەیشتووەتە 2 ملیار و 112 ملیۆن دۆلار و بەو جۆرەش لە کۆی 59 گومرگ لە ئێران، باشماخ لە پلەی دووەمدا دێت لە ڕووی ترانزێتەوە.
هەروەها جەختی لە قەبارەی بازرگانی دەرەکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە کە لە ماوەی 7 مانگی ئەمساڵدا 3 ملیار و 184 ملیۆن دۆلاری تۆمارکردووە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,100 مرة