پەکەکە 41 ساڵە 40 هەزار شەهیدی داوە
ڕۆژی چوارشەممە 27-11-2019 ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە)یه و 41 تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنیدا، لە ساڵڕۆژی حیزبەکەیاندا پەکەکە ڕایدەگەیەنێت کە: له و ماویەدا 40 هەزار شەهیدی پێشکەش بە ئازادی کردووە.
ڕۆژی
27-11-197827-11-1978 پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە گوندی فیسی سەر بە شاری
ئامەدئامەدی باکوری کوردستان بە ڕێبەرایەتی
عەبدوڵا ئۆجەلانعەبدوڵا ئۆجەلان و کۆمەڵێک کەسایەتی دیکەی باکوری کوردستان دامەزراو پێنج ساڵ دوای دامەزراندنی حیزبەکه و لە 16-08--1984خەباتی چەکداری دژی حکومەتی تورکیا دەستپێکرد.
بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبەکەیان و تێپەڕبوونی 41 ساڵ بەسەر دامەزراندیندا، پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت کە: وەک دازانرێت پەکەکە پارتی ڕێبەرایەتی و شەهیدانە لەسەر ئەم فەلسەفەی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان دامەزراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە: لەبەرامبەر فاشیزمی ئاکەپه و مەهەپە لە ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان شەڕی گەلی شۆرشگێڕی بەردەوامە، شەڕی نێوان دەوڵەتی تورک و پەکەکە ئاستی هەرێمی تێپەڕاندووه و لە ئاستی جیهاندایە.
[1] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!