نووسەر و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران.
مۆژگان کاوسی نووسەر و لێکۆڵەر پاییزی ساڵی 2019 لە ماڵەکەی خۆی لە کەلاردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کرا و لە دادگای ساری بە 76 مانگ بەندکردن سزا درا. پاس دەستبەسەرکردنی دەگواسرێتەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین لە شاری تاران، مۆژگان کاوسی لە ڕۆژی #05-01-2022# باش تێپەربوونی 3 ساڵ لە دەستبەسەرکردنی ئازاد دەکرێت. جێی باسە ئەم چالاکەوان و هونەرمەندە بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە کوشتنی (مەهسا - #ژینا ئەمینی#) ، لە ڕۆژی #22-09-2022# دووبارە دەستبەسەر دەکرێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,878 جار هاتیە دیتن