=KTML_Bold=#داعش# لە 200 گوندی سنووری پارێزگای دیالەدا جموجووڵی و چالاکیی زۆرە، =KTML_End= هێزە ئەمنییەکانی عێراق ناتوانن کۆنترۆڵی دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە بکەن، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی لە سنووری شارۆچکەی #خانەقین#دا لە ترسی داعش شەش گوندی کورد چۆڵبکرێن.
هاووڵاتییەک کە پێشتر لە شارۆچکەی خان بەنی سەعدی سەر بە پارێزگای دیالە بووە و لە ترسی هەڕەشەی چەکدارانی داعش و گرووپە تووندئاژۆ کان ئاوارەی سنووری نەوجولی سەر بە شارۆچکەی #کفری# بووه، ڕاگەیاند لە خان بەنی سەعد لە ترسی گرووپە توندئاژۆکانی وەک قاعیدە هەڵهاتین، لێرەش داعش لە چیاکەن و نازانین بۆ کوێ بڕۆین.
چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە، زنجیرە چیای حەمرین، دەشتی نەدا، تبج و پشت شارۆچکەی قەرەتەپە هەژموونی خۆیان بەسەر زیاتر لە 200 گونددا سەپاندووه.
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، داعش قۆناخی خۆڕێکخستنەوەی تەواوکردووە. ئێستا هێرش دەکەنەسەر خەڵک و سوپا. بەپێی ئاماری هەواڵگریی هێزەکانی سوپای عێراق و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، ژمارەیان لە دیالە تاوەکو #کەرکووک# لە 1500 چەکدار زیاترە.
=KTML_Bold=کەریم عەلی=KTML_End=، جێگری پارێزگاری دیالە ڕاگەیاند گوندنشینەکان خۆیان پاسەوانی لە ماڵ و ئاژەڵەکانیان دەکەن. سەرباری ئەوەش چەکدارانی داعش بە کۆمەڵ بەسەریاندا دەدەن، لێیان دەکوژن و سەرانەش لە خەڵک دەستێنن. لە سنووری خانەقینیش شەش گوند چۆڵیانکردووە، قوفڵ لە دەرگاکانیان دراوە. ئەو گوندانەن کە بەردەوام داعش زەفەری پێدەبردن، بۆیە بە ناچاری گوندەکانیان جێهێشت.
جێگری پارێزگاری دیالە ئاماژە بەوەش دەکات هیچ هێزێکی ئەمنی لەو ناوچانەدا نین. ئەم گرفتەیش چارەسەر ناکرێت، چونکە ناوچەکە فراوانە. جاران پێش #16-10-2017# هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش بەسەر ئەو ناوچانەدا زۆر زاڵبوون. پاش ئەو ڕێکەوتە ئەو هێزانە لەو سنوورە کشانەوە.
لە سنووری شارۆچکەی خانەقین بەشێک لە گوندە کوردنشینەکان چۆڵکراون؛ نەبوونی هێزێکی نیشتمانی بۆ پارستنیان ئەوانی ناچار بە کۆچکردن کردووە.
لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە زیاتر لە 13 هەزار کەس لە سنووری پارێزگای دیالە ئاوارە بوونە. بەشێکیان لە کەمپی قۆرەتوون و ئەوانی دیکەشیان لە کەمپی تازەدێن لە سنووری ئیدارەی #گەرمیان#.
لە سنووری خانەقینیش زیاتر لە 400 خێزان ناوچەکەیان جێهێشتووە. گوندەکانی محەممەد شیر بەگ، ڕەمەزان، حوسێن مەمە و شەفیق چۆڵکراون. بە هەزاران زەویی کشتوکاڵیشیان لەدوای خۆیان جێهێشتووە.
زۆربوونی جووڵەی داعش لە سنووری خانەقین و شارۆچکەکانی دەوروبەری، هێزەکانی پێشمەرگەشی خستووەتە ئامادەباشییەوه. داعش کوێیان بوێت بە شەوان هێرشی بۆ دەکەن، تەنانەت ئه و شوێنانەشی کە سوپای عێراقیان تێدایە.
=KTML_Bold=موقەدەم قادر عەبدولڕەحمان=KTML_End=، فەرماندە لە هێزەکانی پێشمەرگه ڕاگەیاند ''داعش نەک تەنیا لە چیای حەمرین، بەڵکو لە ناوچەکانی خانەقین، سەعدییە و گوڵاڵە تاوەکو قەرەتەپە جموجووڵیان زیادیکردووە. لەم شەوانەی ڕابردوودا لە نزیک گوڵاڵە پەلاماری گوندی ئەسڵاحیان دا و 12 کەس بوونە قوربانی.
لەدوای ڕاگەیاندنی کۆتاییهێنان بە چەکدارانی داعش، بەردەوام پارێزگای دیاله و دەوروبەری دەنگی تەقەی چەکدارانی داعشی لێنەبڕاوه، بەجۆرێک کە تەنیا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە سنووری ئه و پارێزگایە زیاتر لە 86 کەس بوونەتە قوربانی.[1]