ئاماژە بە کۆنوسی لیژنەی پێکهاتوو بە فەرمانی وزاریمان ژمارە (7067)لە 20-10-2019 بۆ بەرژەوەندی گشتی و باشتر ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی میدیا و ژمارەی سپاردن چاپی کتێب
1- =KTML_Bold=بەپێی ڕێنمای ژمارە (2)تایبەت بە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکان=KTML_End= بە ژمارە(2749)لە ڕێکەوتی 20-05-2019 دەرچووە.لەکاتی پابەندنەبونی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکان بە یاسا و ڕێنمایەکان و هەڵسان بە ناوزراندن سوکایەتی کردن بە خەڵک ڕەمزەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان و بڵاوکردنەوە و هاندانی خەڵک بۆگێرە شێوێنی و توندوتیژی تێکدانی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بۆی هەیە بۆجاری یەکەم کەناڵەکە دابخات بەمەرجێک لە (72)کاتژمێر زیاتر نەبێت و جاری دووەم لە هەمان ساڵ لە هەفتەیەک زیاتر نەبێت و جاری سێیەم لە هەمان ساڵ بە یەکجاری کەناڵەکە دادەخرێت و جارێکی تر بەم ناو و لۆگۆیە مۆڵەتی پێنادرێتەوە.
2- =KTML_Bold=هەروەها ئاماژە بەرێنمای ژمارە(6)ی ساڵی 1999=KTML_End= کە بە ژمارە (2882)لە 05-12-1999 دەرچووە بەمەبەستی سنوردانان بۆ تانەلێدان و ناو زڕاندنی کەسایەتی و دەستدرێژی کردنە سەر ئایین و مەزهەبەکان و داب و نەریت و سیستەمی گشتی و هەروەها لەپێناو پاراستنی ڕەسەنایەتیی کلتوری کوردی وئامانجەکانی بزوتنەوەی دیموکراتی ڕزگاریخوازیی کوردستان هیچ کتێبێک ژمارەی سپاردنی پێنادرێت و نابێت چاپخانەکان چاپی بکەن، ئەگەر ڕەزامەندی لێژنەی هەڵسەنگاندنی لەسەرنەبێت، بەپێچەوانەوە خاوەن چاپخانەکە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکەینەوە.[1]