ڕاپۆرتی هەسەدە سەبارەت بە جموجوڵی داگیرکەرانی لە 24 کاتژمێری رابردوودا
جموجۆڵی فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، لە سەرتاسەری ناوچەکە بەردەوامن.
تل تەمر
گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەر لە گوندی ئوم ئەلکێف بە چەکی دوورمەودا و قەنناس هێرشی سەنگەرەکانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانییان کرد.
عەین عیسا
جموجوڵیی سەربازی و هەوڵە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک و گروپە چەتەکانی لە ناوچەکە بەردەوامن. سوپای داگیرکەر بە چەکی قوڕس هێرشی گوندەکانی خربەت فارس و زەنوباو کەفیفای ناوچەی قزعەلییان کرد. هەروەها فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕانەوە.
[1]
28-11-201928-11-2019 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!