دوو هەڵسوڕاوی کرێکاری لە شارەکانی #سنه# و #مەریوان#، بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
=KTML_Bold=خالد حسینی=KTML_End= چالاکی کرێکاری ڕۆژی چوارشەممە 27-11-2019، بە قەراری وەسیقەی 30 ملیۆن تمەنی ئازاد بکرێت بەڵام دادسەرا قەراری وەسێقەکەی بە بڕی یەک مانگ زیندانی کاتی گوڕاوە. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، خالد حسینی لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە هاووڵاتییان لە کۆتای مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لە ناڕەزایەتیی بە کردەوە دەرهێنانی حۆکمی ئیعدامی زانیار و #لۆقمان مرادی#، #ڕامین حسین# پناهی بۆ ماوەی چەند ڕۆژ دەستبەسەر کران و کۆتایی دا لە لایەن دادگای ڕژیم بە تومەتی، کۆبوونەوە و تەبانی لە ڕێگەی چالاکی بۆ مانگرتنی گشتی لە کوردستان بەدوای ئیعدامی ئەم سێ بەندکراوە سیاسییە بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا بوون. لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە 27-11-2019، چالاکێکی کرێکاری دیکە بە ناوی =KTML_Bold=بەختیار ڕەحیمی=KTML_End= خەڵکی مەریوان، لە شوێنی کارەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,790 جار هاتیە دیتن