1- لە پێناو بەرقەراربونی یەکسانی لە دەستکەوتنی هەلی کاردا، داوای قەدەغەکردنی کاری دووەم لە سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەت لە فەرمانگە نا حکومییەکاندا دەکەین.
2- بە خزمەت هەژمارکردنی ساڵانی کارکردنی ئەو کەسانەی لە کەرتی تایبەت کاردەکەن و لێبڕینی لە 7٪ی مووچەکانیان بۆ کاتی خانە نشین بوونیان، بەشێوەیەک هەمان ئیمتیازاتی خانەنشینانی کەرتی حکومیان هەبیت.
3- قەدەغەکردنی بە کرێدانی بڕوانامە لە سەرجەم دامودەزگا ناحکومییەکاندا.
4- کۆتاییهێنان و ڕاگرتنی دامەزراندن بە پاڵپشتی تەسکیەی حزبی و دانانی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو.
5- دامەزراندن و دابینکردنی هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە پێی ساڵی دەرچوون و کۆنمرە و پێویستی لە کەرتی حکومی و تایبەت بەبێ ڕەچاو کردنی مەرجی تەمەن و ئەزمونی کار.
6- بڕینەوەی دەرماڵە بۆ ئەو دامەزراوانەی لە کەرتی حکومی و ناحکومیدا هەلی کاریان بۆ نەڕەخساوە بە جۆرێک کە لە 150 هەزار کەمتر نەبێت تا ئەو کاتەی دەرفەتی کاریان بۆ دەڕەخسێتنرێت.
7- دوورخستنەوەی کەسانی بیانی بێ بڕوانانە و نا کارامە و پڕکردنەوەی شوێنەکانیان بە کەسانی خاوەن بڕوانامە و لێهات و لە بوارە جیا جیاکاندا.
8- بە مەبەستی ڕەخساندنی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر دروستکردنی چەندین کارگەی بچوک و مام ناوەند لە شارۆچکە و شارەدێ و شارەکاندا داوادەکەین.
9- کەمکردنەوەی مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان لە بودجەی گشتیدا.
دواتر سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێشوازییان لە دەرچووان کرد و ڕایانگەیاند، کە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیان لێدەکەن.[1]