لەپێناو باشترکردنی کوالێتی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکان و لە پاڵ گرنگیدان بە لایەنی خوێندن، دەبێت گرنگیش بە لایەنی دەروونی و کەسایەتی قوابییان بدرێت بۆ ئەم مەبەستە #وەزارەتی پەروەردە# یاسای ژمارەی(14)ی ساڵی (2012) تایبەت بە باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکان دەرکرد، پاشان بە ڕێنمایی ژمارە (1ی)ی ساڵی (2016) بە ژمارە(6655) لە ڕێککەوتی(14-6-2016) دەرکرد لە ماددەی سی و شەش لە خاڵی چوارەمدا تایبەت بە ڕێنماییکارانی پەروەردەیی(توێژەران) هاتووە:-
1- دەبێت ڕێنماییکاری پەروەردەیی(توێژەر) لە باخچە، قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکاندا هەبێت تێکڕای یەک ڕێنماییکار بۆ(150) قوتابی.
2- ئەگەر باخچەکە یان قوتابخانە پەیمانگاکە تێکەڵاو بێت دەبێت بۆ هەردوو ڕەگەز ڕێنماییکاری پەروەردەیی(توێژەر) هەبێت.
3- دەبێت ڕێنماییکارەکانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکان پابەندی سەرجەم ڕێککار و ڕێنماییەکانی وەزارەت بن بە تایبەتی کاری ڕێنماییکارانی پەروەردەیی.
4- دەبێت بەشداری خول و کۆبوونەوەکانی تایبەت بە ڕێنماییکاران بکەن لەسەر خەرحی قوتابخانەکانییان.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,258 mal angesehen