هاوڵاتیانی سلێمانی دژی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال گردبوونەوە
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری
کامیارانکامیاران کامبیز ئەسەدی مامۆستای سەنتوور و بەڕێوەبەری فێرگەی موسیقای دەنگی چیایان دەسبەسەر کرد.
[7]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عیرفان محەممەدی خەڵکی گوندی ئیسیاوا سەر بە شاری
سنەسنە و دانیشتووی شاری
مەریوانمەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەسدا، نییە. ئەو سەرچاوەیە هەورەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە. ئەو هاووڵاتییە کوردە، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە و هەر بەو تاوانە بە دوو ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو.
[7]
باشووری کوردستان
- ئەو پێشمەرگەیەی یەکێتی کە پاش سێ رۆژ لە دەستگیرکردنی بە مردوویی رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە بەخاکسپێدرا و بەرپرسێکی ئەو حزبەش دەڵێت: گومانیان هەیە و جەستەی جێگەی ئەشکەنجەی زۆر پێوە دیارە.
[2]
- تەرمی ئەو پێشمەرگەیەی لەئاسایشی
هەولێرهەولێر لەرووداوێکی تەمومژاویدا گیانی لەدەستدا گەڕێنرایەوە زێدی خۆی و لەلایەن کەسوکارەکەیەوە بەگریانەوە پێشوازی لێکرا. دواتر لەمەراسیمێکی شایستەدا لەشاری هەولێر بەخاک سپێردرا.
[5]
-
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان سیمینارێکی بۆ لایەنگرانی ئەنجامدا و لەسەر چەند پرسێکی گرنگ گفتوگۆیان کرد و هەڵوێستی خۆیان دیاری کرد، لە گرنگترین مژارەکان گفتوگۆ بوو لەسەر گەندەڵی لە باشوری کوردستان و هەروەها چونی گەنجان بەرەو وڵاتانی دەرەوە و دوایین گۆڕانکارییە سیاسیەکان لە ناوچەکە. هەروەها رایانگەیاند کە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بۆ ساڵی 2020 پڕۆژەی دەبێت و خۆی نوێ دەکاتەوە.
[1]
-
شادی نەوزادشادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی
نەوەی نوێنەوەی نوێ رایدەگەیێنێت، لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەمکی نائەخلاقی دژی ژنی کورد، من داوای یاسایی لە دادگا دژی
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکەم. ئەو دەڵیت، شاسوار عەبدولواحید بەهۆی قەرزەکانی حکومەت لەلای دژی یاسای چاکسازی بوو.
[3]
- لە شاری
سلێمانیسلێمانی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال شەرمەزار کرا و داوای هەڵوێستیان لە حکومەتی عێراق کرا، بە پێویستیش زانرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان، لایەنە کوردییەکان یەک بگرن.
[6]
- لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی بەفرو بارانبارین بۆ ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستان، لەناوچە بەرزە شاخاویەکانیش رێژەیەکی زۆر بەفر باریوە، بەجۆرێک لە چیاکان نزیکەی مەترێک بەفر باریوە، هەروەها لە ناو سەنتەری شارۆچکەی
چۆمانچۆمان و هەرچوار شارەدێکانی (
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران و
سمێلانسمێلان و
گەڵاڵەگەڵاڵە و
قەسرێقەسرێ) رێژەیەکی زۆر بەفر باریوە.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- کاتژمێر 10:20 لەدژی گوندەکانی کەفەر ئانتون و ئەلقاسمیەی ناوچەی شێراوای
عەفرینعەفرین هێرش ئەنجامدرا. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی تۆپباران کرد.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، دەنگۆی ئەوە هەیە، هێزەکانی سووریای دیموکرات(
هەسەدەهەسەدە)، لە بەرامبەر بڕێکدا پارەدا چەکدارە دەستگیراوەکانی
داعشداعش ئازاد دەکەن. لە بەرامبەریشدا مەزڵۆم کۆبانێ رایگەیاند کە قسەکانی لاڤرۆڤ ورد و راست نین.
[4]
- لە نوێژی ئەمڕۆی تاراندا، عەلی خامنەئی، رابەری شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتارێکی خوێندەوە و بە چەکەوە دەرکەوت. خامنەیی یەکەمجارە لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا به و جۆرە لە نوێژی هەینی تاراندا دەربکەوێت و وتار بدات و چەکێکی قەناسی پێ بێت.
[4] ⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ