باشووری کوردستان
- سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەڕڵەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی هۆکاری گیانلەدەستدانی (مەجید ئیبراهیم) پێکدەهێندرێت.
[2]
- لە گرین گەلەری لە شارۆچکەی
شارەزوورشارەزووری سەر بە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ تابلۆکانی 15 شێوەکار کرایەوە. پێشانگاکە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەری شارەزوورەوە کرابووەوە و تیایدا 50 تابلۆ نمایش کرابوو. بەشێکی تابلۆکان گوزارشتیان لە ئازاری دایکان و منداڵانی کورد دەکرد، بەهۆی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانەی کە داگیرکەران بەسەر کورددا دەیهێنن، تابلۆی محەمەدی ڕۆژئاوای کوردستان-یش نمایش کرابوو، بەشێکی دیکەشیان تابلۆی سروشت و گوڵ و ئاژەڵ بوون.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- هاوڵاتییانی ناوچەی
حەسەکەحەسەکە تەرمی شەهید ئیسماعیل ئەل-مستۆ (سەخر تل حەمیس)
شەڕڤانشەڕڤانی
قەسەدەقەسەدەیان بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاک سپارد. لە مەراسیمەکەدا هاوکات ناسنامەی 14 شەهیدی دیکەی قەسەدە کە لە باغۆز شەهید ببوون، ئاشکرا کرا.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- کوردستانیان و دۆستەکانیان ڕۆژی یەکشەمە لە فڕۆکەخانەی لاندسڤیتەری شاری گۆتەبورگی سوید کۆبوونەوە و چالاکیان ئەنجامدا. چالاکوانان داگیرکەری دەولەتی تورکیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد و داوایان لە گەلی سوید کرد گەشتیاری و کەلوپەلی تورکی بایکۆت بکەن.
[1]