عەدنان ڕەشیدی ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دووشەممە 02-12-2019 ووتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا 191 #کۆڵبەر# لە ناوچە سنورییەکانی نێوان باشور، ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان بوونەتە قوربانی و لە نێویاندا 62 کۆڵبەریان گیانیان لەدەستداوە و 129 کۆڵبەریش بریندار و کەم ئەندام بوونە.
ئاماژەی بەوەشدا: کۆڵبەرەکان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران و ڕووداوە سروشتیەکان و پێدا تەقینەوەی مین گیانیان بوونەتە قوربانی.
رەشیدی ڕوەنیکردەوە: هەموو کۆڵبەرەکان کە لەو ماوەیەدا بوونەتە قوربانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,223 جار هاتیە دیتن