ڕۆژی 02-12-2019 کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی #هەڵەبجە# بە هاوکاری شارەوانی هەڵەبجە، ژمارەیەکی زۆر نەمام و بەڕوو لە زانکۆی هەڵەبجە و شاخی شنروێ دەچێنێت.
پڕۆژەی چاندنی نەمامەکان بە هاوبەشی لەنێوان مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆکە ئەنجام دەدرێت، لەسەر هەڵمەتەکە د.مەریوان عەبدوڵا ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: دەمانەوێت لە ڕێگەی زانکۆکەمانەوە ڕۆڵمان هەبێت لە پاکڕاگرتن و سەوزکردنی ژینگەی شاری هەڵەبجە ئەویش لەڕێی چاندنی نەمام و بەڕووەوە.
لە سەرەتای پڕۆژەکەدا لەناو حەوشەی زانکۆکەدا 200 نەمام دەچێندرێت و حەوت هەزار بەڕوو لە شاخی شنروێ بە هاوبەشی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە دەڕوێنرێت، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی باران بارینەوە نەتوانرا نەمام و بەڕووەکان بچێندرێت، دوای نەمانی بارانبارین دەچێندرێن.[1]