بەگوێرەی داتایەکی تۆڕی وێستگەکانی بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان، تەنیا لە مانگی 11-2019دا ڕابردوودا 130 بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
تۆڕی وێستگەکانی بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ژمارەی بوومەلەرزە تۆمارکراوەکانی 11-2019 لە سنووری هەرێمی کوردستان 130 بوومەلەرزەبوون، کە بەرزترینیان گوڕەکەی 5.5 پلەی ڕێختەربووە.
تۆڕی وێستگەکانی بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لە 07-11-2019 بەهێزترین بوومەلەرزە تۆمارکراوە کە گوڕەکەی 5.5 پلەی ڕێختەر بووە لە قووڵایی 9.6 کیلۆمەتر، هەروەها نزمترین بوومەلەرزەش گوڕەکەی 1.5 پلەی ڕێختەر بووە.
بەگوێرەی داتاکە، زۆرترین گوڕی بوولەمەرزەی تۆمارکراو لەنێوان 1.5 و 3.9 پلەی ڕێختەر بووە، هەروەها دوو بوومەلەرزەش بە پلەکانی 5.5 و 5 پلەی ڕێختەر ڕوویانداوە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,840 car hatiye dîtin