=KTML_Bold=پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگرین=KTML_End= لە مانگێکدا 39 و لە 11 مانگدا 430 ژن کوژراون.
لە ڕاپۆرتی پلاتفۆرمەکەدا دەگوترێت، تا دەرنەکەوێت ژنان لە لایەن کێ و چۆن دەکوژرێن، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دانیشتنی دادگا بەرێوەناچێت و سزا نادرێن و توندوتیژی بەردەوام دەبێت.
لە پێی ڕاپۆرتەکە لە ماوەی مانگێکدا 39 ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون. لە پێی هەمان ڕاپۆرت 11 ڕووداوی کوشتنی ژنان وەک مردنی بە گۆمان تۆمارکراون. دیارینەکراوە 19 ژن بۆچی کوژراون، 4 ژن بە هۆی بیانوی ئابوری، 5 ژن بە هۆی داواکاری جیابوونەوە کوژراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا دەوترێت، دیارینەکراوە 11 ژن لە لایەن کێ کوژراون، 11 پیاو لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە، 2 ژن لە لایەن هاوسەرەکانی پێشوویانەوە، 4 ژن لە لایەن باوکیانەوە، 3 ژن لە لایەن خزمەکانیانەوە، 2 ژن لە لایەن کوری خۆیانەوە، ژنێک لە لایەن برای خۆی و 4 ژنیش لە لایەن خۆشەویستەکەیانەوە، کوژراون.
هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت، لە ماوەی 11 مانگی ساڵی 2019، 430 ژن کوژراون. هەمان پلاتفۆرم ڕایگەیاندبوو، لە ساڵی 2016 دا 328 ژن، لە ساڵی 2017دا 409 ژن و لە ساڵی 2018دا 440 ژن کوژراون.[1]