تاڵان کردنی سەرێکانی لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆسزێۆنی سووریاوە
سەرچاوە خۆجێییەکان لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێن چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ماڵ و موڵکی خەڵک تاڵان دەکەن و دەسوتێنن، دایکێکیش دەڵێت کوڕەکەییان کوشتووە و وێنەکانیان بۆ ناردووەتەوە.
شارا سیدۆ، ئاوارەیەکی خەڵکی
سەرێکانیسەرێکانییە و دەڵێت کوڕەکەم گوتی دەچێت کارتی زانیاری و هەندێ جلوبەرگ بۆ منداڵان دەهێنێت، بەڵام کە گەیشتە سەرێ کانی، رێگەیان بەسەردا داخست. ئەو لەگەڵ سێ هاوڕێی بوو، لەگەڵ شۆفێرەکەیان کوشتوویانن و وێنەکانیشیان بۆ ئێمە نارد. پێیان گوتم ئێمە کوڕەکەی تۆمان کوشتووە و وەرە تەرمی کوڕەکەت ببەرەوە بۆ ئەوەی بتوانی لێمان خۆشبیت. گوتم کوڕی منتان کوشتووە چۆن لێتان خۆشدەبم.
هەر کەسێک بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بووە، بەلایەنی کەمەوە چیرۆکێک لەبارەی ئەو پێشێلکارییانە دەگێڕێتەوە کە چەکداران لە ناوچە کوردییەکان ئەنجامیدەدەن.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە لایەن چەکدارەکانەوە بۆ کوردێک نێردراوە، هەڕەشەی لێدەکرێت ئەگەر 10 هەزار دۆلاریان بۆ نەنێرێت فرۆشگەکەی دەسوتێنن.
تەیموور ئەفدەکی، ئاوارەیەکی دیکەی سەرێ کانییە و باس لەوە دەکات کە چەکدارەکان زیاتر لە 500 کتێبیان سووتاندووە و دەشڵێت ئەو کتێبانە ناسنامەی هزری و کولتووری ئێمەی کورد بوون. کاتێک هاتنە ژوورەوە و کتێبەکانیان سووتاندن، گوتیان ئێمە ئێوەمان قبووڵ نییە. ئەمە داگیرکردنە، داگیرکردنێک کە بە هەموو شێوەیەک پێشێلکارییە، ئەوان بۆ ئەو شتانە هەمیشە ئامادەن، ئەوانە چەتەن، ئەوانە ماڵ و حاڵیان لە حمس و حەلەب و شوێنەکانی دیکە بەجێهێشتووە و ئێستا خزمەتی تورکیا دەکەن.
مانگی رابردوو
رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە، ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە گرووپە چەکدارەکانی سووریای نزیک لە تورکیا خەڵکی سڤیل لە رۆژئاوای کوردستان ئەشکەنجە دەدەن و دەکوژن، رێگەش نادەن خانەوادە کوردەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ماڵەکانیان تاڵانکراون و دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا گیراوە.
لە
09-10-201909-10-2019 تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، بەهۆی ئۆپراسیۆنەکەوە دەیان هەزار کەس ئاوارە بوون، تاوەکو ئێستاش ئامارێکی فەرمی لەبارەی ژمارەی قوربانییەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.
[1]