شێرزاد خان شێرزادی سەرۆکی ئێڵی کەڵهوڕ، دانیشتووی گوندی گێلان غەرب'ی سەر بە پارێزگای #کرماشان#ە هەر لەوێش بەخابن کۆچی دوایی کرد.
گەورە پیاو و ناوداری شاری گێڵان لە پارێزگای کرماشان، ناسراو لە هەموو شار و گوندەکانی کرماشان و #ئیلام#، پیاوی دیار و سەرداری مەجلیسە پڕ لە کێشە و گرفتەکان.
ئەو کەسایەتییە ناودارە لە درێژایی تەمەنیدا زۆر کێشەی کۆمەڵایەتی، عەشیرەیی و بنەماڵەیی کە تەنانەت بە یاساش چارەسەر نەکرابوون، چارەسەر کردبوو. شێرزاد خان وەک پیاوخاس و ناودارێک گرێکەرەوەی کێشە قورسەکان بووە و بە پیاوی ئاشتیخواز ناوی دەرکردووە.
شێرزاد خانی شێرزادی کەسایەتییەکی کوردپەروەر، تێکەڵاو بە خەڵک و خاکی بووە و کەمتر کەسێک هەیە کە لە شارەکانی گێڵان، ئەیوان، قەسر، سەرپێڵ، هارویناوا، کرماشان، داڵاهوو و هەتا ئیلام یش نەیانناسیبێت.