سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە هەرێمی ئەبو ڕاسێن و گوندەکانی دەوروبەری لە باکووری =KTML_Bold=تەل تەمر=KTML_End= و لە دەوروبەری عەین عیسا جموجووڵیان زیاد کردووە.
=KTML_Bold=ئەبو ڕیسان=KTML_End=
گروپە چەتەکان ئوتومبێلی زرێپۆش و چەک و تەقەمەنیی زیاتریان بۆ هەرێمەکە گواستەوە و ئامادەباشی هێرش دەکەن. هەروەها لە گوندەکانی تەل ئەلوەرد و ئینگ ئەلهەواش هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر هەندێک ناوچەی نوێ. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیش لەسەر ئاسمانی هەرێمەکە دەفڕن.
تەل تەمر
چەتە تیرۆریستەکان بە چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر گوندی قاسمیە و ئوم ئەلکێف و هەوڵیاندا داگیرکەریان لە هەرێمەکە فراوانتر بکەن.
=KTML_Bold=شانە شاراوەکانی #داعش# دەستیان بە جموجوڵ کردووە=KTML_End=
هاوکات لەگەڵ هێرشی داگیرکەری بۆ سەر تەل تەمر و عەین عیسا شانە شاراوەکانی داعش جموجووڵەکانیان لە هەرێمی دێرە زۆر زیاد کردووە. لە حەجین تیرۆریستان هێرشێکیان لەدژی هێزەکانمان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا 3 هەڤاڵمان شەهید بوون و 2 هەڤاڵیش بریندار بوون.