سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە 60یەمین ڕۆژدا بەردەوامن لە هێرشە داگیرکارییەکان و جموجوڵ بۆ ئامادەکاری شەڕ لە سەرتاسەری ناوچەکە.
لە بەردەوامی هاتووە: سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی ئوم شەعفا بە چەکی قورس هیرشیان کردەسەر ناوچە مەدەنییەکان، بە چڕی تۆپبارانیان کرد، هەروەها فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سووڕانەوە.
سوپای تورک و چەتەکانیان لە گوندی ئوم کێف، هەوڵیاندا بە هێرش بۆسەر ناوچە مەدەنییەکان، داگیرکارییەکانیان بەرفراوان بکەن و چەکی قەناسیان بەکارهێنا.
لە کۆتاییش هاتووە: شانە نهێنییەکانی #داعش#، کە هێرشە داگیرکارییەکان بۆسەر باکوری سوریا وەک دەرفەت بینیوە، لە هەرێمی دێرەزۆر، هێرشەکانیان بۆسەر خەڵکی مەدەنی زیاد کردووە، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لەو هەرێمەدا چوار سڤیل کوژران.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,974