ڕۆژی سێشەممە 10-12-2019 یادی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ بوو، لەنووسینگەی #سلێمانی# مافی مرۆڤ سیمینارێک سازکرا، =KTML_Bold=سابیر عەبدوڵا=KTML_End=، بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاگەیاند: ئەگەر بەراوردی ڕەوشی مافی مرۆڤ لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو بکرێت تایبەت بەپاراستنی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ، پێشێلکارییەکان کەمبۆتەوە کە ئەوەش جێی دڵخۆشییە، بەڵام دیارترین پێشێلکارییەکانی ئێستا توندوتیژی خێزانی و پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: کە داواکارن یاسا سەروەر بێت و دەسەڵاتی دادوەریی سەربەخۆ بێت، چەک لەدەست ئەو هێزانە بێت کە ئارامی دەپارێزن، چونکە خۆکوشتن و کوشتن بەچەکی بێمۆڵەت ڕوو لەهەڵکشانە.
بەڵام =KTML_Bold=ئاوات محەمەد=KTML_End=، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ ووتی: بەپێی ئامارەکان و ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان تائێستا هەرێمی کوردستان لەپێشێلکاری بەرامبەر مافی مرۆڤ لەبەرزبوونەوە و مەترسیدایە، یەکێک لەهۆکارەکانیش ئەوەیە لەلایەن حیزبەکان یاسا بەهەند وەرناگیرێت، دەستگیرکردنی نایاسایی و ترس و تۆقاندن و نانبڕین هەیە.
یادکردنەوەی ئەمساڵ جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ لەکاتێکدایە حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بووە و ڕۆژی شەممەی ڕابردووش #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی 100 ڕۆژەی بەبۆنەی دەستبەکاربوونیان بڵاوکردەوە.
بەڵام ئاوات محەمەد دەڵێت: چاوەڕێی حکومەتی نوێ ناکەین بۆ گۆڕانکاری، لەبەرئەوەی دۆخی سیاسی چەقبەستووە و کەمتر گۆڕانکاری قبوڵ دەکات، بۆ نموونە خزمەتگوزارییەکان بەرەو خراپتر دەڕوات و ناڕەزایی زیاتر دەبێت بەو هۆیەشەوە پێشێلکاری لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان زۆرتر دەبێت.
هەروەها =KTML_Bold=عەمید سەرکەوت عومەر=KTML_End=، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان لەسلێمانی ڕاگەیاند: لە کوردستان لەماوەی ڕابردوودا هەوڵی زۆر باش هەبووە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان کە یاسای تایبەت بە خۆیان هەبێت، لەوانەش هەموارکردنەوەی یاساکانی باری کەسێتی، ئەوەی ماوەتەوە لایەنی جێبەجێکردنە لەگەڵ گۆڕانکاری لەداب و نەریت کە ئێستا هەرێمی کوردستان لەقۆناغێکی گواستراوەدایە.
هاوکات =KTML_Bold=بورهان عەلی=KTML_End=، سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان قسەیەکی جیاواز سەبارەت بەپێشێلکاری بەرامبەر پیاوان دەکات: بەداخەوە ئەو بەرپرسیارێتییەی کەوتۆتە سەرشانی نێرینە وایکردووە ڕۆژانە دووجار ڕووبەڕووی پێشێلکاری ببنەوە یەکێکیان بەکارکردن لەدەرەوە هەوڵی بەدەستهێنانی بژێوی خێزانەکەی دەدات و کاتێکیش دەڕواتەوە بۆ ماڵەوە ڕەنگە نەیتوانیبێت پێداویستی دابین بکات لەو ڕووەوە ڕووبەڕووی پێشێلکاری بۆتەوە.
بورهان ئاماژەی بەوەکرد: لەدەرەوەش پیاو زیاد لەپێویست کاری پێدەکرێت، چونکە کار کەمە، بەو هۆیەشەوە لای ئەوان دەیان سکاڵا لەلایەن پیاو لەدژی خاوەنکار تۆمار کراوە لەبەرئەوەی هەقی خۆیان پێنەدراوە یان پێشێلکاری بەرامبەر کراوە.[1]