=KTML_Bold=ژیان شەمۆ=KTML_End=، تەمەنی 17 ساڵە خەڵکی گوندی #کۆچۆ#یە، لەلایەن هێزێکی دژەتیرۆری عێراقەوە ڕزگار کرا. ئه و کچە پێشتر لە چەکدارێکی #داعش#ی خەڵکی ڕومادی لە مووسڵ مارە کرابوو. دوای نەمانی داعش لە مووسڵ، چەکدارەکە ژیانی لەگەڵ خۆی بردبووە ڕومادی.
ژیان شەمۆ؛ خۆی باوەڕی بۆ دروستبووبوو کە لەلای داعش بمێنێتەوە، لەگەڵ ئه و خێزانە لە عێراقەوە چووبوو بۆ سووریا، ماوەیەک پێش ئێستا جارێکی دیکە لەگەڵ ئه و خێزانە گەڕابووەوە ڕومادی، بەڵام کە دژەتیرۆری عێراق زانییان ئه و کچە ئێزدییە، لە دەست ئه و خێزانەیان دەرهێنا.
ژیان تەمەنی 12 ساڵ بووە کاتێک کەوتبووە دەستی داعش، ئه و کچە نموونەی دەیان کچ و منداڵی دیکەیە کە کاتێک منداڵ بوون یان هەرزەکار بوون، کەوتبوونە دەستی داعش، داعش مێشکی شۆردوونەتەوە و قەناعەتیان بۆ دروستبووە کە ببنە داعش، بۆیە ئه و ژنە لەگەڵ ئه و خێزانەدا مابووەوە، ڕەنگە هێشتا دەیان منداڵ و کچی دیکەش لەگەڵ ئه و خێزانە عەرەبانە مابن کە پێشتر داعش بوونە.
ژیان لەگەڵ دوو خوشک و دوو برا و باوک و دایکی لە #03-08-2014# لە گوندی کۆچۆ کەوتبوونە دەستی چەکدارانی داعش، باوکی و دوو خوشکی ئه و کە هەردووکیان لە ژیان گەورەتر بوون، لە چنگی داعش ڕزگاریان بووە، بەڵام هێشتا چارەنووسی دایک و دوو براکەی دیار نییە.
رۆژی 03-12-2019، لە شارۆچکەی هیتی سەر بە پارێزگای ڕومادی ژیان لە لایەن هێزی دژە تیرۆری ئێراقیەوە ئازاد کراوە.
=KTML_Bold=رەشید حەجی=KTML_End= کە ئامۆزای ژیانە و ئێستا لە بەغدایە بۆ ئەوەی بیگەڕێنێتەوە نێو کەسوکاری خۆی گوتی: تا ئێستا لە بەغدا دووجار قسەم لەگەڵ ژیان کردووە. ئه و دەڵێت پێش سێ مانگ لە سووریاوە لەگەڵ خێزانێکی عەرەبی ڕومادی گەڕاینەوە شاری هیت. هاوژینی پیاوی ئه و خێزانە بووە، بەڵام هاوژینەکەی سێ مانگ لەمەوبەر بە بۆردومانی فڕۆکە کوژراوە.
سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئه و کچە بۆ نێو کەسوکارەکەی، ڕەشید گوتی: چاوەڕێی بڕیاری دادوەر دەکەین بۆ ئەوەی بڕیاری گەڕاندنەوەی ژیان بۆ نێو کەسوکارەکەی بدات.
گوتیشی: ژیان دەڵێت دایکی لە ژیاندا نەماوە، بەڵام هیچ لەبارەی دوو براکەی نازانێ.[1]