=KTML_Bold=تێکۆشین =KTML_Bold=بۆتان=KTML_End==KTML_End= کە خەڵکی باشوری کوردستانە و بەشداری ڕیزەکانی یەژا ستار بووە، باس لە بەشداری خۆی بۆ ناو #پەکەکە#و واتای بەشداربوونەکەی دەکات.
تێکۆشین بۆتان باس لە بۆتان گەرمییانی برای خۆی دەکات کە لە هەرێمی خواکورک شەهید بووەو دەڵێت:ئەوەی دوای شەهید مرۆڤ دەتوانێت بکات، بەجێگەیاندنی خەیاڵەکانیەتی.
تێکۆشین بۆتان خەڵکی شاری #کەلار#ی باشوری کوردستانە. ئەو دەڵێت، دوای ئەوەی بۆتانی برای لەگەڵ گەریلا پەیوەندی دروست کرد، بە تەواوەتی گۆڕا و وتی:ئاستی تێگەیشتنی زیادی کرد. لە خەباتەکانیدا سەرکەوتووتر بوو. ئێمە نەماندەزانی لەگەڵ هەڤاڵان کار دەکات. دواجار بۆتان پەکەکەی بە من ناساند.
تێکۆشین ڕایدەگەیێنێت، بۆتانی برای لەساڵی 2013 هات بۆ شاخ و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو. ئەو دەڵێت: منیش دوای ساڵێک لە بەشداری ئەو، بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە بووم. ئەمە بۆ من پێویستییەکی حەزکردنە. لە ماڵەوە ئەو برام بوو، بەڵام لێرە بوو بە هاوڕێم. پەیوەندییەکی جوانتر و قوڵترمان بۆ دروست بوو. شتێکی بێوێنەیە کە مرۆڤ لە شاخەکان بەم شێوەیە بەیەکەوە بژین. یەکێک لەو شتانەی منی زیاتر بە شاخەکانەوە بەستەوە، هاوڕێیەتی بوو. بە تایبەت لەبەر ئەوەی سیستەم، ژیانێکی وەکو مردن بەسەر ژناندا دەسەپێنێت. لە ناو پەکەکەدا لە شاخەکان، مرۆڤ هەست دەکات کە دەژیت.
تێکۆشین بۆتان دەڵێت، خەون و خەیاڵی من ئەوە بوو لەگەڵ بۆتان لە یەک سەنگەردا لە دژی دوژمن شەڕ بکەین. شەڕ و ژیانی ژن و پیاو لە شاخ، تەمسیلی ژیان و ویژدان و ئەخڵاق دەکات. هیواو ئاواتێکی گەورەیە کە دەبینین بە سەدان و بە هەزاران ڕۆڵەی کوردستان لەم ڕێگایەدا خەبات دەکەن.
گەریلا تێکۆشان وتی: پەکەکە ئیدی لە پارتیبوون دەرچووە و بووە بە ئایدۆلۆژیای ژیان. مرۆڤە خاوەن ئەخلاق و ویژدانەکان لەگەڵ پەکەکە خەبات دەکەن و دەگەن بە ڕاستی.[1]