ماوەی زیاتر لە 13 ساڵە زیاتر لە 52 پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری پارێزگای #دهۆک#دا کاردەکەن و کاریگەریی خراپیان کردووەتە سەر تەندروستیی هاونیشتمانییان و ژینگەی شارەکە.
مەترسی پاڵاوگە نایاساییەکان لەسەر تەندروستیی خەڵک و ژینگەی دهۆک،
کاروان عەبدولخالق، بەرپرسی ڕێکخراوی وزە و پاراستنی ژینگە، باسی لەوە کرد ئاراستەی با لە باکووری ڕۆژئاوای دهۆکەوە هەڵدەکات و پاشماوەی دووکەڵ و پیسیی پاڵاوگە بەسەر شارەکەدا دەبارێت و ناساش شارەکەی لە ڕووی ژینگەییەوە وەک یەکێک لە پیسترین شارەکان ناوبردووە.
محەممەد تاهیر، بەڕێوەبەری ژینگەی دهۆکیش گوتی، بەپێی دەسەڵاتیان هەشت پاڵاوگەی نایاساییان بە هەشت ملیۆن دینار سزداوە، پێنج پاڵاوگەشیان لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە بە 16 ملیۆن دینار سزاداوە و چوار پاڵاوگەی دیکەش دۆسیەکانیان دراوەتە داواکاری گشتی، تەنیا یەک پاڵاوگە بەپێی ڕێنمایی 2001 دامەزراوە.
ماجد سەید ساڵح، نوێنەری پارێزگاری دهۆک بۆ کاروباری سووتەمەنی ئەوەی نەشاردەوە، ڕەگەزی ئەو زەوییانە گۆڕدراوە کە بە پاڵاوگەکان دراوە و مۆڵەتی زەویەکانیان لێسەندراوەتەوە و دۆسیەکانیان لە دادگان.[1]