محەمەد شەریف دەمیر، سەرۆکی پلاتفۆرمی دیموکراسی #ئامەد# ڕایگەیاند: ڕۆژ بە ڕۆژ لە تورکیا مافی مرۆڤ زیاتر پێشێلدەکرێت، 11 هەڤاڵمان بەبێ هۆکارێکی یاسایی دەستگیرکراون.
محەمەد شیرین گورباز، نوێنەری هەرێمی ئامەد دیسکیش ڕایگەیاند، لەبری ئەوەی هەو هەڤاڵانەمان بانگ بکرێن و وتەیان لێ وەربگیرێت ڕاستەوەخۆ دەستگیریان کردوون، ئەمەش شەرمەزارییەکی گەورەیە، ئەو هەڤاڵانەمان لە کەرتی تەندروستیدا کاردەکەن و خەباتێکی سیاسی ناکەن بۆیە دەبێت ئازادبکرێن.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە شاری #ماردین#ی باکوری کوردستان، دەریا ئەتهەم سەرۆکی ژووری پزیشکانی ماردین و 10 کەسی دیکە لە ئەندامی ژوورەکە لەلایەن پۆلیستی تورکەوە دەستگیرکران.[1]