تەیراوە هەر بە پیاسە؛ بەرگی1
نووسینی:
زاهیر عەبدوڵڵازاهیر عەبدوڵڵا
هەولێرهەولێر 2019
کتێبی تەیراوە هەر بە پیاسە بیرەوەریەکانی هونەرمەندێکە لە شاری هەولێر بڵاو دەبێتەوە.
زاهیر عەبدوڵای هونەرمەند بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند: کتێبەکەم بیرەوەری خۆمە هەر لەسەرەتای مناڵیمەوە تا یەکەم رۆژی راپەڕینی 1991، باسی ئەو روداو بەسەرهاتانەیە کەهەر خۆم لەناویدا ژیاوم.. تەیراوەم وەک مەڵبەندی لەدایک بون و ژیانم و پەروەردەم وەرگرتوە، نەهاتووم باسی جوگرافیای تەیراوە بکەم و بڵێم چۆن و کێ بنیاتی ناوە.
ئەوەشی وت: جگە لە چەند وێنەیێکی قۆناغەکانی ژیانم وەک ئەلبوم لە کۆتایی تەیراوە... هەر بە پیاسە داندراوە، کتێبەکە قەبارە گەورەیە و لە 456 لاپەڕە پێک هاتووە.
زاهیر عەبدوڵا یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی بواری نواندن لە شانۆ وسینەما کە نزیکەی 40 ساڵە سەرقاڵی کاری هونەریە ودواین کاریشی بڵاو کردنەوەی کتێبی تەیراوە هەر بە پیاسە یە کە بڕیارە کاتژمێر 4ی ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە
12-12-201912-12-2019 لە هۆڵی یەکێتی نوسەرانی کورد لە هەولێر کۆری ناساندن وبڵاوکردنەوەی بۆساز بکرێت
[1] ⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک