ژمارەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان 18 هەزار کەسی تێپەڕاند
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 64 پەنابەری دیکەی رۆژئاوای کوردستان گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان و ژمارەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 18 هەزار کەس.
هۆشەنگ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان راگەیاند هاتنی پەنابەران لە رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان بەردەوامە، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 64 کەسی دیکە گەیشوونەتە هەرێمی کوردستان.
هۆشەنگ محەممەد باسی لەوە کرد، بەهۆی لێکەوتەکانی شەڕەوە بەگشتی تاوەکو ئێستا 18 هەزار و 226 پەنابەری رۆژئاوای کوردستان گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان، کە لەنێویاندا ژن و منداڵ و کەسانی بەتەمەن هەن.
هاتنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و دەستپێکردنی هێرشی سوپای تورکیا و سوپای نیشتمانی سووریای نزیک لە تورکیا دێت بۆسەر رۆژئاوای کوردستان کە لە 9-10-2019 دەستیپێکرد. یەکەم کاروانی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستانیش لە 14-10-2019 گەیشتە هەرێمی کوردستان.
[1] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!