چەنگیز قەدەم خێری بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی و ڕیگەنەدان بۆ بینینی پزیشک لەبەرامبەر کردەوەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
چەنگیز قەدەم خێری تووشی نەخۆشی گورچیلە بووە و چەندین جار لە دەرەوەی زیندان لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆکراوە. پزیشکان دەڵێن، پێویستە مۆڵەت بە چەنگیز قەدەم خێری بدرێت و لە دەرەوەی زیندان چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەی گورچیلەیەکی لەدەستداوە و گورچیلەکەی تری تووشی خوێنبەربوون بووە، بەڵام ڕێگە بە چارەسەرکردنی نادرێت، بۆیە لە ڕۆژی پێنجشەممە 12-12-2019 دەستی بە مانگرتن کردووە باری تەندروستی ناجێگیرە.[1]--
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,075 defa görüntülendi