ڕۆژی یەکشەممە #15-12-2019# لە هۆلی سەعد عەبدوڵا لە شاری #هەولێر#، کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی پلانی گۆڕینی هەڵسوکەوت بەمەبەستی نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێینە، لە هەرێمی کوردستان لە ژێرناونیشانی (کۆمبی پلان) بە پێشەنگایەتی سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی دانیشتوان و ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەڕێوەچوو، تێیدا بڕیاری هەڵمەتێکی 18 مانگی بۆ نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێنە درا.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376367/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەژی ئەمین=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەژی ئەمین=KTML_ImageCaption_End=
لە دوای کۆنفرانسەکە، =KTML_Bold=ئەژی ئەمین=KTML_End= بەرپرسی بەرنامەی جێندەر و پەرەپێدانی دانیشتوان لە سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پلانی نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێنە دەست پێدەکەین، کە ساڵی ڕابردوو چەند کۆبوونەوەیەک و ئامارێکمان کۆکردەوە هەروەها لەگەل ڕێکخراوەکانیش کۆبووینەوە بۆیە لە هۆکارەکانمان کۆڵییەوە بۆ ئەوەی لە کوردستان ئەو دیاردەیە نەمێنێت، پلانێکی 18 مانگی دانراوە و وەزارەتەکانی داد و پەروەردە و ئەوقاف و خوێندنی باڵا بەشدار دەبێت لەو پلانە، کە هەریەک لەو وەزارەتانە بەپێی بەرکەوتەی خۆی ئەرکەکانی خۆی لە پلانەکەدا جێبەجێ دەکات.
ئاماژەی بەوەکرد، کۆنفرانسەکەی 15-12-2019 تەنها بۆ ڕاگەیاندنی پلانەکە بووەو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش چاودێری پلانکەیان دەکرێت.
بەپێی دواین ئاماری ئەنجومەنی باڵاێی کاروباری خانمان کە ساڵی 2015 لەبارەی خەتەنەکرنی مێینە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامیان دابوو، بەو شێوەیە بووە، 60٪ کچانی سنووری پارێزگای #سلێمانی#، 68٪ کچانی سنووری پارێزگای هەولێر، 40٪ لە پارێزگای #هەڵەبجە# و 7٪ کچانی سنووری پارێزگای #دهۆک# خەتەنەکراون.
لەسەر تەمەنی ئەو کەسانەی لە سنووری پارێزگاکاندا خەتەنەکراون، 10، 7یان لە تەمەنی 4- 14ساڵاندا بوون، لەنێو ئەو کچانەی لەو تەمەنەدا خەتەنەکراون، 17٪یان لە سنووری هەولێر، 12٪یان سلێمانی، 4٪ سنووری دهۆک و 1٪ سنووری هەڵەبجە بوون.
هەروەها کوێستان محەمەد وەزیزی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە وتووێژەکاندا باسی لەوەکرد، کە بەپێی دوایین ئامار ڕێژەی خەتەنە کرنی مێینە لە 40٪ کەمیکردووە بۆ 10٪، وتیشی:دەمانەوێت کار بۆ ئەوەش بکەین لە چەند ساڵی داهاتوودا ڕێژەکە کەمتر بکەینەوە.[1]