ڕۆژی 17-12-2019 دواقۆناغی شەقامی 120 مەتریی #هەولێر# لە سەر ڕێگای #کەرکووک#-ەوە بۆ ڕێگای سەرەکیی موسڵ کرایەوە کە تێچووی تەواوی پرۆژەکە 88 ملیۆن دۆلارە.
خالید خۆشناو سەرۆکی کۆمپانیای هێمن گروپ و بەڕێوەبەری پرۆژەی شەقامی 120مەتری، لە ڕێوڕەسمەکەدا وتی: شەقامی بازنەیی خێرای 120مەتریی، درێژییەکەی 37 کیلۆمەترە و بە سێ قۆناغ کارەکانی تەواکرا. لە 2013 تا 2016 قوناغی یەکەمی جێبەجێکرا. لە کۆتایی ساڵی 2018 قۆناغی دووەمی تەواوکرا و ئەمڕۆیش دواقۆناغ کۆتاییهات و کرایەوە. لە سبەینێوە شۆفێران و هاووڵاتیان دەتوانن شەقامەکە بەکاربهێنن و هاتووچۆی تێدا دەکرێت.
تێچووی تەواوی پرۆژەکە 88 ملیۆن دۆلارە، 17-12-2019 شەقامە سەرەکییەکە بازنەکەی تەواو بوو و هەندێک وردەکاریی پرد و یەکتربڕەکانی دەمێنێ و لە ساڵی نوێدا کاری تەواکردنی دەکرێت.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,936