کوردیپێدیا، داتابەیسی نەتەوەیەکە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📆19-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅25 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,939) پەڕتووک||
📅 23-05-2020 - لە ئاگری ژنێک کوژرا و لە قەڵادزێش ژنێکی تر سووتا، لە سەقزیش یەکی دی خۆیی کوشت!
باکووری کوردستان
- لە گوندی قەڕەخاڵتای خوارووی ناوچەی دووتاخی ئاگری، ژنێک بەناوی پاکیزە ئوزتاشی (23) ساڵ کە دایکی دوو منداڵ بوو دوای دەموبوڵەیەکی نێوان ئەو و هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا. باوکی پاکیزە ئوزتاش رایگەیاند کە کچەکەی چەندین مانگە رووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە و هاوسەرەکەی فشارێکی زۆری لەسەر دروست کردبوو و وتی، گۆمانی لە مردنی کچەکەی هەیە و بڕوا ناکات کچەکەی خۆی کوشتبێت.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیاتر لە 10 کەس لە زیندانییانی خۆی لە زیندانی ئەو شارە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی
📅 23-05-2020 - لە ئاگری ژنێک کوژرا و لە قەڵادزێش ژنێکی تر سووتا، لە سەقزیش یەکی دی خۆیی کوشت!
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
تورک گوندێکی مەسیحی لە ئامێدی بۆردومان کرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 22-05-2020
باکووری کوردستان
- بە پێی زانیاریەکان گوڕستانی گوندی سیسێی سەر بە ناوچەی لیجەی ئامەد جارێکیتر شێوێنراوە. ئەوەش بەبۆبەی جەژنی رەمەزانەوە بووە کە خانەوادەکان سەردانی گۆڕی کەسوکاریان کردبوو. خانەوادەکان کاتێک سەردانی گۆڕستانیان کرد، دیمەنی رووخاندنی کێلی گۆڕ و شێواندنی گۆڕەکانیان بینی. خانەوادەکان رایانگەیاند کە هەموو گۆرەکان شێوێنراون، کێلی گۆڕەکان کە بە کوردی لەسەریان نووسراوە، شکێنراون و جارێکیتر خانەوادەکان کێلەکان چاک کردووەتەوە.[1]
- دژی دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد و ئەندامان و لایەنگر
📅 22-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 22-05-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ عەلی کەریم مەحمودی - شەماڵ
لەدایکبووی1987 لە شاری شنۆ.
ناوبراو بەهاری ساڵی 2010 هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. پاش تەواو کردنی دەورەی سەرەتایی فێرگە، لە کۆمیسیونی پەروەردە سازمان درا و دەستی بە کاری حیزبی کردووە.
لەو ماوەیەدا لە بەشی تەداروکاتی خەدەماتی کۆمیسیونی پەروەردە ئەرکی پێ‌ئەسپێردرا و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کار و ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە.
شەهید شەماڵ بێجگە لەو کارانە، ماوەیەکیش وەک سەرپەل لە کومیسیونی پەروەردە ئەرکی بەڕێوە بردووە. هەر لەو ماوەیەدا لە لایەن ئورگانەوە ڕێزی لێ گیراوە و خەڵات
✌️ عەلی کەریم مەحمودی - شەماڵ
🏷️ پۆل: شەهیدان
عەلی کەریم مەحمودی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 خەڵەف زێباری
شاعیر و ڕاگەیاندکار بووە، یەکێک بوو لە بێژەرەکانی رادیۆی کوردیی دەنگی ئەمریکا. ئێوارەی ڕۆژی 24-05-2018 کۆچی دوای کردووە. خەلەف دوو دیوانی شیعری چاپکراوی هەیە بە ناوانی وارێ شێرا و زێڕێ ڕەش.
👫 خەڵەف زێباری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
خەڵەف زێباری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,861 | وێنە 58,838 | پەڕتووک PDF 10,939 | فایلی پەیوەندیدار 42,025 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,494 |
👫 سەعید عەبدوڵڵا کەلهوری | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

سەعید عەبدوڵڵا کەلهوری


فایلی پەیوەندیدار 📂
ناو: سەعید عەبدولڵا محەمەد ئەمین
ساڵی لەدایک بوون: 19-07-198419-07-1984 چوار قوڕنە – سلێمانیسلێمانی
باری کۆمەڵایەتی: خێزاندار
بڕوانامە: بەشی ڕاگەیاندن/ پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێرهەولێر، خوێندکاری بەشی تەکنیکی میدیا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر
پیشە: ڕۆژنامەوان
زمان: کوردی – عەرەبی
ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان – ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان
هاتنە ناو کایەی ڕاگەیاندن و ئەو دەزگاکایانەی کارم تێدا کردوون:
لە ساڵی 2006ەوە بە کارکردن وەک پەیامنێر بۆ ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ چوومەتە ناو بوواری ڕاگەیاندن، تا ساڵی 2010 تێدا بەردەوام بووم، لەو ماوەیەدا وێرای ئەوەی بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتی ڕۆژنامەکەبووم لە هەولێر
لە هەمانکاتیشدا پەیامنێری سایتی PUKmedia و ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان بووم.
لە ساڵی 2010دا ئامادەکاری بەرنامەی (ڕۆژنامەی شار) بوووم لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان.
لە ساڵی 2010وە لە ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی کە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەری دەکرد بوومە پەیامنێر و ئامادەکاری لاپەڕی کۆمەڵایەتی ڕۆژنامەکە و پاشانیش پەیامنێری ڕادیۆی ئێستا بووم.
لەو ماوەیەدا لە هەفتەنامەی بارزانیوز کە هەفتەنامەیەکی ئازاد بوو بوومە پەیامنێری بابەتە سیاسییەکان.
لە گۆڤاری شەقامیش کە گۆڤارێکی ئازاد بوو ئامادەکاری دۆسیەکانی کۆمەڵایەتی بووم.
لە هەردوو گۆڤاری لەیلاقاسم لەیلازانا و گۆڤاری K21 کە دوو گۆڤاری جیاواز بوون لەلایەن ڕۆژنامەنووس مومتاز حەیدەرییەوە بەڕێوە دەبران وەک ئامادەکاری دۆسیە جیاواز و بابەتە زمانەوانییەکان کارم کردووە، کارکردنم بەردەوام بوو.
لە ساڵی 2012 لە ماڵپەڕی پەیامنێر دەستم بەکارکردن کردووە بۆ هەموو ئەو بووارانەی کە توانیومە کاریان تێدابکەم، دواتریش لە ڕادیۆی پەیامنێر دەستم بەکارکردن کردووە.
ساڵی 2015 لە ماڵپەڕی دواڕۆژ بوومە بەرپرسی نووسینگەی هەولێر و یەکەم پەیامنێری ماڵپەڕەکە بووم لە هەولێر.
هەروەها لە ماڵپەڕی هەواڵی سلێمانی و سایتی باسنیوزیش کارم کردووە.
لە ڕادیۆی نەورۆز کە ڕادیۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە ساڵی 2010وە وەک پەیامنێر دەستم بەکارکردن کردووە تێیدا و تا ئێستا بەردەوامم.
لە 1/7/2017وە وەک پەیامنێری رادیۆی نەوا لە شاری هەولێر دەستم بەکارکردووە و تا ئێستاش تیایدا بەردەوامم.
لە 1/4/2019وە ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی مایکی نەوام لە رادیۆکەدا، کە پڕۆژەی هاوبەشی میدیایی نێوان ڕادیۆی نەوا و کەناڵی BBCی جیهانییە، تایبەتە بە بەدواداچوون بۆ گرفتە خزمەتگوزارییەکانی سەرانسەری کوردستان.
کارکردنم:
لەماوەی کارکردنم لە بوواری ڕاگەیاندن کە تا ئێستاش بەردەوامم، چەندان بابەتی رۆژنامەوانیم لە بووارەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ڕۆشنبیری، هونەری، ئامادەکردووەو لە دەزگا جیاوازەکانی (خوێنراو، بینراو، بیستراو، ماڵپەڕەکانی ئەنتەرنێت) بڵاوکردوونەتەوە، لە هەر لەم مانگەدا (12/2019) گەیشتمە (222) گفتوگۆی درێژی 13تا18 دەقەیی کە لە ڕادیۆی نەوا بڵاوکراونەتەوە.. هەروەها چەندان دۆسیەی جیاوازم لە بووارەکانی (کەسی – بابەتی) ئامادەکردووە و بڵاوکردۆتەوە.
شارەزاییم لە پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر هەیە وەک (وۆرد – فۆتۆشۆپ – پۆبلیشەر دیزاین پریمەر هەروەها زانیاریم لە وێنەگری رۆژنامەنوووسی – وێنەگری ڤیدیۆیی و پرۆگرامەکانی مۆنتاژی دەنگدا) هەیە.
خوول و بڕوانامە:
جگە لەوەی دەرچووی بەشی راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێرم و ئێستاش قوتابی کۆلێژم لە هەمان بەش، لە ماوەی کاری رۆژنامەنووسیمدا بەشداری زیاتر لە 30 خوولی جۆراوجۆری بوواری ڕاگەیاندنم کردووە، بەشێکی زۆری ئەو خوولانە لەلایەن رێکخراوە جیهانییەکانی بوواری مەدەنی و ڕاگەیاندنەوە بەرێوەبراون لەوانەش (NDI) و (ئینتەر نیوز و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، هەروەها خوولی پێگەیاندنی کارمەندانی راگەیاندن لە بوواری نەوت و گاز و سەرچاوە سروشتییەکان، وەبەشداری خوولی راگەیاندنی تازە بوووم لە پەیمانگەی مێری، هەروەها بەشداریم کردووە لە چەندان چالاکی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەوانەش رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ....
بووارەکانی کارکردن:
ئەو بەشانەی کە کارم تێدا کردوون بریتی بوون لە: -پەیامنێری (TV، ڕادیۆ، ماڵپەڕ، ڕۆژنامە و گۆڤار) هەروەها داڕێژەری هەواڵ و ڕاپۆرت لە دەزگا جیاوازەکان، وێنەگری ڕۆژنامەوانی، ئێستاش دەتوانم لە هەمان ئەو بووارانەدا کاربکەم تەنها بوواری وەرزشی نەبێت.[1]
پەیوەندی:
موبایل: 07504944515
ئیمێل: hawal.saeed@gmail.com
فەیسبووک: Saeed Abdulla Kalhuri@facebook.com
🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - مانو بەرزنجی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 19-07-1984
🎓 ئاستی خوێندن: 🎓 زانکۆ (بەکالۆریۆس)
👫 جۆری کەس: 📺 راگەیاندکار
👫 جۆری کەس: 📰 رۆژنامەنووس
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏡 شوێنی نیشتەنی: 🌄 کوردستان
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 18 2019 9:20AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 18 2019 10:10PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 18 2019 11:11PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 249 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.157 KB Dec 18 2019 9:24AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

سەعید عەبدوڵڵا کەلهوری

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-07-1984
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,421 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574