ئەحمەد سولەیمان هاوسەرۆکی بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵ لە کانتۆنی #قامیشلۆ# لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی: هێرشەکانی سوپای تورکیا تەنیا زیانی بە مرۆڤەکان نەگەیاندووە بەڵکو ژینگە و گیانەوەر و هەموو ناوچە کشتوکاڵییەکانیش زیانیان پێگەیشتووە و ئابووری ناوچەکە پاشەکشەی کردووە و زیاتر لە 200 هەزار دۆنم زەوی کاری کشتوکاڵی تیادا ڕاوەستاوە.
وتیشی: هەموو ئه و زەویە کشتوکاڵییانەی لە نزیک سنووری ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیان بە ناوچەی شەڕ هەژمار دەکرێن و جوتیارەکان ناتوانن کاری تیادا بکەن، چونکە هەڕەشەی کوشتنیان بە ڕێگای قەناس بەدەستەکانی تورکیا لەسەرە.[1]