تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی یاسای دەستەی مافی مرۆڤ، لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە بارەی ژمارەی چەک لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە: لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن چەک هەیە و لەوانە #وەزارەتی ناوخۆ# مۆڵەتی هەڵگرتنی داوەتە 15 هەزار چەک.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕێکاری توندی گرتۆتەبەر و کاری جددی دەکات بۆ ڕێکخستنی دیاردەی چەکهەڵگرتن و هەر کەسێک مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی نەبێت بەپێی ڕێنماییی وەزارەت، ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.
سەبارەت به و یەک ملیۆن چەکەش، وتویەتی: ئه و چەکانە هەموو جۆرێکی چەک دەگرێتەوە، بەڵام ئەوەی لای هاووڵاتیانە و مۆڵەتی هەیە 15 هەزارە و ژمارەیەکی زۆر لەوە زیاتر لای خەڵک هەیە و مۆڵەتی نییە. [1]