=KTML_Bold=زەهرا=KTML_End=ی تەمەن 19 ساڵان 02-12-2019 کاتێک لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکانی بەغداوە دەگەڕێتەوە ماڵ، لە ڕێگە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە دەڕفێنرێت و دوای 10 کاژێر بێسەروشوێنبوون، تەرمەکەی لە نزیک ماڵی خۆیان دەدۆزریتەوە.
=KTML_Bold=عەلی سەلمان=KTML_End=، باوکی زەهرا دەڵێت کاتژێر 10:30 لە ماڵ دەرچوو. ئەوە دوایین دەرچوونی بوو لە ماڵ. تاوەکو ئێستا ڕاپۆرتی پزیشکی دەرنەچووە. وەک پزیشکەکان پێیان گوتین، جەستەی شوێنەواری گوللەی پێوەنەبووە، بەڵام ئەشکەنجەدرابوو.
خانەوادەی زەهرا کوردی فەیلین و ئەویش یەکێک بووە لە چالاکڤانانی خۆپیشاندانەکان.
هەر لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە دیاردەی ڕفاندن و کوشتنی خۆپیشاندەران سەریهەڵدا. چەند جارێک حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەمە لایەنی سێیەمە ئەم کارە دەکات.
ئیبراهیم محەممەد، خۆپیشاندەرە و دەڵێت ئێستا سیناریۆی ڕفاندن هەیە. چالاکڤانان دەرفێنن بۆچی دەیانەوێت بێدەنگمان بکەن؟ ناتوانن، بەڵکو ئەمە هێز و سووربوونمان زیاتردەکات.
ئێستا چالاکڤانی خۆپیشاندانەکان لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن.
سەمیر شەمەری، خۆپیشاندەرێکی دیکەیە و ئاماژە بەوە دەکات کوشتنی گەنجان لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان بەس نییە ئێستا ڕفاندنی چالاکڤانان دەستی پێکردوە.
خۆپیشاندەرانی بەغدا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ساردنەبوونەتەوە و لەسەر بەردەوامبوونیان لە خۆپیشاندان سوورن.[1]